هەرسوچێکی ئەم نیشتیمانە هەڵدەدرێتەوە شوێنەواری کۆن دەردەکەوێت.....
لەناو بازاری کەلار پارچەی شوێنەواری دۆزراییەوە
لەکاتی کارکردن لەنۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکی ناو بازاری کەلار، پارچەی شوێنەواری دۆزراییەوە.
سالح محمد سەمین بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان بەگەلی کوردستانی ڕاگەیاند، لەکاتی کارکردنی تیمەکانی شارەوانی کەلار لەو پرۆژەییە، و چاڵکردنی شەقامی سەرەکی بازار، پارچەی گۆزە و خشتی شوێنەوار دەرکەوتون.
وتیشی لەگەڵ شارەوانی کەلار قسەمان کردوە و کارکردن لەپرۆژەکە وەستێنراوە تاوەکو تیمی شوێنەوار بەدواداچون بۆ ئەو شوێنە دەکەن تاوەکو دڵنیابن لەوەی کە شوێنەکە تەنها ئەو پارچە شوێنەوارانەی تێداییە یان شوێنێکی شوێنەوارییە