پەیامی سکرتێری گشتیی YNDK سەبارەت بە هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندی (خدرجیجە) و چیای #قەرەچووخ# لە دەڤەری #مەخموور#
زۆر بەداخەوە کەوا لە شەوی ڕابردوودا لە ئەنجامی هێرشێکی شەمشەمەکوێرەکانی ئەشکەوتی جەهالەت تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندی (خدرجیجە) و چیای #قەرەچووخ# لە دەڤەری #مەخموور# ژمارەیەک هاوڵاتیی سڤیل و ژمارەیەک #پێشمەرگە#ی قارەمانی #کوردستان# لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکی نیشتمانی خۆیاندا شەهیدو برینداربوون.
ئێمە لە #یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK# زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی تیرۆریستانی داعش دەکەین و، لەهەمان کاتدا پرسە و سەرخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە ڕەوانی شەهیدەکان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەو کەسوکاریان ببەخشێت، هەروەها هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
لێرەوە داوا لە حکومەتی #عێراق# دەکەین کەوا چیتر خۆی نەدزێتەوە لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە ئەمنیی و سەربازییەکانی لەگەڵ حکومەتی #کوردستان#، لەبەرئەوەی جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنە سەربازییەکانی #بەغدا# لەگەڵ #کوردستان# وایکردووە کەوا بۆشاییەکی ئەمنی و سەربازی لە نێوان هێزی #پێشمەرگە#و #سوپای عێراق# دروست بێت، تیرۆریستانی داعش بەردەوام سوودیان لەو بۆشاییە وەرگرتووە و لەوێوە هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتیانی سڤیل و هێزەکانی #پێشمەرگە#، مانەوەی ئەو ڕەوشە بەو شێوازەی ئێستا هۆکارە بۆ دووبارەبوونەوەو بەردەوامی کردەوە تیرۆریستییەکانی تیرۆریستانی داعش، ئەگەر حکومەتی عێراق بەردەوام بێت لە جێبەجێنەکردنی ڕێکەوتنە سەربازییەکانی لەگەڵ کوردستان ئەوا وەک هاوکارێکی داعش خۆی دەنوێنێت.
نەمری و سەربەزی بۆ شەهیدانی #کوردستان#.
نەفرەت و مردن بۆ تیرۆریستان.
#غەفوور مەخمووری#
سکرتێری گشتیی
#یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK#
3 / 12 / 2021