دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێز شێخ نەواف احمد الجابر الصباح، میری جێنشینی دەوڵەتی کوەیت،
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت..
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ صباح احمد الجابر الصباحی، میری دەوڵەتی کوەیتم پێگەیشت، بە ناوی خۆم و گەلی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە پرسە و سەرەخۆشیی دۆستانە لە جەنابتان دەکەم و لە ڕێگەی ئێوەشەوە لە خانەوادەی بەڕێزتان و سەرجەم گەلی کوەیتی برا دەکەم.
لە خوای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و بە بەهەشت شادی بکات، ئارامی و دڵنەوایی بە ئێوە ببەخشێت، ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەوتنی دەوڵەت و گەلی کوەیتیش هەر بەردەوام بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
29/9/2020[1]