لە سێهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال-دا، کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تاڵەبانی بەردەوامی و ئازایەتی و دانایی و گشتگیری پێشاندا لە ڕابەرایەتی کردنی عیراق لە کاتە پڕ ئاڵنگاری و سەختەکاندا.
دەقی پەیامەکە:
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خەڵکی هەرێمی کوردستان و عیراق دەکەین لە سێیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلالتاڵەبانی دا.
تاڵەبانی بەردەوامی و ئازایەتی و دانایی و گشتگیری پێشاندا لە ڕابەرایەتی کردنی عیراق لە کاتە پڕ ئاڵنگاری و سەختەکاندا.[1]