ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێدا هاتووە:
لە بەرواری 1ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر 08:40 خولەک هێزەکانمان بە چەکی سووک لە دژی قەرەقۆلی گرێ لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێگ چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کامێرایەکی چاودێری لەناوبرا و گورزیش لە چەکێکی جۆری A4 درا.
هێزەکانمان لە 2ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی بەکتوریای هەرێمی حەفتانینیش لە دژی یەکەیەکی داگیرکەران کە لە گردی کاتۆ سولێ جێگیر ببوو، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا داگیرکەرێک سزا درا.[1]