یەکینەکانی تۆڵە لە ئامەد و ئێلح لەدژی هێزەکانی ئاکەپە و مەهەپە، کەسانی تریاک فرۆش و منداڵ بەکاردەهێنن، چالاکیان ئەنجامدا.
یەکینەکانی تۆڵە لە ڕاگەیەنراوەکەیاندا باسی ئەوەیان کرد، ئێمەی گەل هیچ شتێکمان نییە کە لەدەستی بدەین، ئێمە بە بەرخۆدان دەتوانین سەربکەوین.
ئامەد
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید دەلال ئامەد ڕایانگەیاند کە ئەم چالاکیەیان ئەنجامداوە:
29ی ئەیلول لە ناوچەی باغئاراسی ئامەد بارهەڵگرێک و 8 ئۆتۆمبێڵی مۆدێل بەرز سووتێنراون و زیانێکی گەورە دروست بووە.
لە 1ی تشرینی یەکەمدا لە گەڕەکی مەلیک ئەحمەدی ناوچەی سووری ئامەد بە بۆمبی دەنگی چالاکی ئەنجامدا و ئۆتۆمبێڵێکی هاوکارێکی فاشیستەکان سووتێنرا.
لە 1ی تشرینی یەکەم کەسێک کە تریاکی دەفرۆشت و کۆمەڵێک کەس کە تریاکیان دەکێشا سزادران
2ی تشرینی یەکەم لە سەر ڕێگای سەنتۆی باغلاری ئامەد تەقە لە ئۆتۆمبێڵی ڕەنجەری پۆلیس کرا. ژمارەی بریندارەکانی پۆلیس ئاشکرا نەبووە.
2ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی بسملی ئامەد محاویلەیەکی بەڕیوەبەرایەتی کارەبا سووتێنرا.
3ی تشرینی یەکەم لە گەڕەکی کۆناکی فارقینی ئامەد یەکینەکانمان لەدژی ئۆتۆمبێڵی زڕێپۆشی پۆلیس چالاکیان ئەنجامدا. یەکینەکانمان بە بۆمبی دەستی و دەمانچە چالاکیان ئەنجامدا. دوو پۆلیس بریدنار بوون.
3ی تشرینی یەکەم لە بسملی ئامەد وێستگەی تەلەفۆنی دەستی سووتێنرا.
ئێلح
یەکینەکانی شەهید سەیید باتمان 4ی تشرینی یەکەم بلدۆزەرێکی قەیومیان سووتاند.
یەکینەکانی تۆڵە لە 3ی تشرینی یەکەم لە باخچەلیئەڤلەری ئێلح کەسێکیان سزادا کە کردەوەی ناشرینی دژی منداڵان ئەنجام دەدا و ڕۆژێک بەر لەوەش لەسەر دیوارەکان دروشم نووسران و پانکارت هەڵواسران.[1]