ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی یەوە[1]
هاوڵاتیان وهاونیشتمانیانی بەڕێز داواکارین هاوکارمان بن لەپێدانی هەرزانیاریەک لەسەر هەردوو تۆمەتباری هەڵهاتوو (یوسف پشتیوان عەلی)و(پشتیوان عەلی مستەفا) و ئوتومبیلی جۆری پیکاب نیسان تاک ژمارە (3638-سلێمانی) هەردوو تۆمەتباران لەلایەن دادگاوە داواکراون بەپێی ماددەی (406) لەیاسای سزادان و تۆمەتبارن بەشەهیدکردنی ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی توندوتیژی دژی ژنان و بریندارکردنی سێ کارمەندی تری هەمان بەڕێوەبەرایەتی.
دڵنیاتان دەکەینەوە ناوتان پارێزراو دەبێت و دەبنە جێگەی شانازی و دەست خۆشی و پاداشت لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی یەوە لە گەڵ ڕێزدا...
لەکاتی بوونی هەر زانیاریەک تکایە پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی لای خوارەوە:
⁃ (106)
⁃ (3231475)
⁃ پەیوەندی لەدەرەوەی وڵات (009647700850606)
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی