ناونیشانی پەڕتووک: یاداشتەکانی عیزەت کاکەیی 1886-1914
نووسەر: د. #نەوزاد سالح ڕەفعەت#
ئەم یاداشتانە بەدەستی عیزەت کاکەیی نووسراوە کە زۆر بەی گەندەڵیەکانی حکومڕانی سەردەمی عوسمانیەکان دەخاتە ڕوو بەتایبەت لەساڵەکانی 1891 - 1911 لەشارەکانی (کەرکووک و عەقرە و سنجار و زاخۆ و سلێمانی) ئەوەی شایەنی باسە ئەم گەنجە کوردە خۆی کارمەندبووە و لە لیوای سلێمانی لە سەرا دەوامی کردووە، ڕوداوگەلێک دەخاتەڕوو کە ئەوکات دەسەڵاتداران چ پلانێکی دوژمنکاریان بۆشاری سلێمانی پیادەکردووە. ڕوداوی چۆنێتی ئەو پلانەی (ئیتحاد و تەرەقی) لەسلێمانی به هاوکاری واڵی مووسڵ گێڕایان بۆ دوورخستنەوەی شێخ سەعیدی حەفید و کوڕەکانی و دواجار لەتەمەنی 80 ساڵیدا شەهیدیان کرد. ئەوەی شایەنی باسە کاکەیی لە ساڵی 1914 کۆچی دوای کردوو کوڕەکەی توانی ئەم یاداشتەی چەندین ساڵ بپارێزێت و لەزمانی تورکییەوە بیگۆڕێتە سەر زمانی کوردی. [1]