دەقی پرسەنامەکە:
بە داخەوە هەواڵی کۆچیی دوایی کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی (شێخ سالاری حەفید)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان[1]