گەڕانەوە بۆ مێژوو
چوار شەهیدی سەرکردە حیزبی دیموکراتی کوردستان کە لە دڵی کورددا زیندوو دەمێنن!
یاد و بیرەوەرییەکانی، چوار سەرۆکی حیزبی دیموکراتی کوردستان، کە لەلایەن ڕژێمە داگیرکەرەکانی ئێران و ئێراقەوە شەهید کراون، زیندوو ڕادەگرین.
پێشەوا قازی محەمەدپێشەوا قازی محەمەد بەڕێوەبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک کۆماری کوردستان، ڕۆژی 30-03-1947 لە چوارچرای شاری
مەهابادمەهاباد لە سێدارە درا.
عەبدوڵڵا ئیسحاقی (ئەحمەد تۆفیق) بەڕێوەبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان، ساڵی
1973 لە زیندانی قەسری نیهایە لە بەغدا لەژێر ئەشکەنجەی ڕژێمی
بەعسبەعسی ئێراقدا شەهید بوو.
دوکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوودوکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی 13-07-1989، لە کاتی وتووێژ کردن لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی، لە ڤیەننا تیرۆر کرا.
دوکتۆر سادق شەرەفکەندیدوکتۆر سادق شەرەفکەندی (دوکتۆر سەعید بەدەڵ) سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی 17-09-1992 لە کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ ئوپوزسیۆنی ئێرانیی لە ڕەستورانی میکۆنۆس، لە برلین تیرۆر کرا.
یاد و بیرەوەریی ئەم چوار شەهیدانە و پێشمەرگە شەهیدەکانی تری کوردستان لە دڵماندایە و ڕێزیان لێ دەگرین.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 2,621 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!