بورهان بەگ دەسەڵاتداری ناوچەی بەینونەهرەینی چووکه واته #میاندواو# له ڕۆژهەڵاتی کوردستان، له دەورەی پادشاهی قاجارەکانەوە.
لە دایکبووی ساڵی 1771ی سابڵاغە، ساڵی 1867 لە سابڵاغ کۆچی دواییکردووە.
نەوەی بوداق سوڵتانی #مەهاباد#ە.
دانەری شەقامی بورهان و گوندی بورهانە، کە لە سەردەمی محمەد شای قاجار، بووەتە فەرمانڕەوای ناوچەی میاندواو و ناوچەکانی دەورووبەری.
بورهان بەگ، باپیرەگەورەی هۆزیی بەگزادەی باریکه له ناوچەی #ئاڵەشین#، #چەمی مەجیدخان# و #شامات# و ناوچە و شارەکانی تری #موکریان#.
[1]