10-12-202110-12-2021
شارەوانی ڤایمەر لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە،
سەلاحەددین دەمیرتاشسەلاحەددین دەمیرتاش یەکێکە لە سیاسەتمەدارە دیارەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە تورکیا، ئەو هەمو تواناکانی خستوەتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە دیالۆگ و ڕێگەچارەی ئاشتیخوازانە.
ئەوەشی خستەڕوو، ناوبراو بەهەمان شێوە داکۆکیکاری بەردەوام بووە بۆ مافەکانی کورد، ئاشوری، ئەرمەنییەکانی تورکیا، بەردەوام داوای خوێندنی بە زمانی دایک کردوە و باوەڕی بە یەکسانی و ئازادییەکان هەبووە.
بڕیارە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکە لەم مانگەدا بەڕێوەبچێت و داوا دەکرێت کەسێک بە نوێنەرایەتی دەمیرتاش خەڵاتەکە وەربگرێت.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە بەرواری (4/11/2016) دەستگیراکراوە و لە گرتوخانەی ئەدیرنا هێڵراوەتەوە، تائێستا چەند جارێک دادگایی کراوە و هەدەپەش دەستگیرکردنی دەمیرتاش و مانەوەی لە زیندان، وەک دەستبەسەرکردنێکی سیاسی ناو دەبات.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 2,656 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!