سەگ فرۆشن
لە ئاینی ئیسلامدا سەگ کڕین و فرۆشتنی لەسەر نییە ئەوانەی زۆر باوەڕدارن خۆ بەدوور دەگرن لە مامەڵەکردن به و ئاژەڵەوە هەرچەندە شاعیرانی تەسەوف خۆیان دەهێننە ڕێزی سەگی یارانی ئەشکەوت، لێرەدا بووە بە ئیدیۆم و بەدەسەڵاتێکی حەرام خۆر دەوترێت ئەوانە سەگ فرۆشن واتە حەڵال و حەرام نازانن و وتراویشە: سەگی بەپێستەوە دەخۆن.[1]