کۆنترین نەخشەی کوردستان لە سەردەمی عەباسییەکاندا.
نەخشەی شوێنی جوگرافی دەرکەوتنی بەشێک لە دەسەڵاتدار و میرنشینە کوردییەکان لە سەدەکانی ناوەڕاستدا (سەردەمی خەلافەتی ئیسلامی عەباسی – 132 – 656کۆچی):
– نەخشەی ژمارە 1 نەخشەی هەرێمی چیاکان (واتە: ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی دەشتی شارەزوور و بەرزاییەکانی باکووری شاری کرماشان تا ناوچەی ئازەربایجان).

نەخشەی ژمارە 1
– نەخشەی ژمارە 2 نەخشەی هەرێمی ئەرمینیا و ئاران (واتە: ئازەربایجانی ئێرانی ئێستا، کە مەڵبەندەکەی تەبرێز-تەورێز و هەروەها وڵاتی ئازەربایجانی ئەمڕۆش دەگرێتەوە، ئەوی تریشیان وڵاتی ئەرمینیای ئەمڕۆیە).

نەخشەی ژمارە 2
سەدەی 4ی کۆچی و 10ی زاینی.
نەخشەی هەرێمی چیا (کوردستان) کە لەلایەن (ئیبن حەوقەل)ی نووسەر و مێژوونووس و جوگرافیناس و گەڕیدەی خەڵکی شاری (نەسیبەین)ی باکووری کوردستانەوە دروست کراوە لە سەردەمی خەلافەی عەباسییەکاندا لە دەوروبەری ساڵی 350ی کۆچی.
نەخشەکە بەڵگەیەکی زۆر گرنگە لەسەر خاکی کوردستان و جیاکردنەوەی لە خاکی فارس و عەرەب و زۆر لەو ناوچانەی لەخۆ گرتووە کە ئێستا فارس و عەرەب بە خاکی خۆیانی دەزانن، سەرباری جیاکردنەوەی زۆر لە شارە گرنگەکانی کوردستان و لە جێگەی ناوی کوردستان وشەی (الاکراد) کوردەکانی بەکار هێناوە.
جێگەی ئاماژەیە ئیبن حەوقەل بە بەناوبانگترین جوگرافیناسی سەردەمی خۆی دادەنرێت و جگە لە نەخشەی کوردستان، نەخشەی جیهانیشی دروست کردووە، لە ساڵی (367کۆچی/ 977ی. ز) کۆچی دوایی کردووە.
[1]
سەرچاوەی نەخشە: لە کتێبی صورة الأرض ابن حوقل وەرگیراوە.