مامۆستا مەلا سەعید کەسایەتییەکی ئاینی، نەتەوەیی، نیشتمانی
سلێمانیسلێمانی و شارباژێڕ
مامۆستا مەلا سەعید لەساڵی
1921 لە شاناخسێی ئالانی
شارباژێڕشارباژێڕ لەدایکبووە، بۆ خوێندن لەمەدرەسە ئاینییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان خوێندویەتی بەتایبەت شاری سلێمانی، لەساڵی
1954 ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە، بووە بە پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی قەرەچێوار لەسلێمانی. هەروەها وانەی ئاینی لەحوجرە بە چەندین فەقێ وتۆتەوە، لەساڵی
1955 بەشداری خولێکی پەروەدەیی کردووە بۆ ماوەی سێ مانگ و دواتر بووە بە معلم. یەکەم کەس بووە کە لەساڵی
1955 قوتابخانەی لەگوندی شاناخسێ کردۆتەوە کە 25 خوێندکاری گوندەکانی ئالانی هەبووە، لەسەردەمی خۆیدا کەسایەتییەکی نەتەوەیی و نیشتمانی ئاینی و مرۆڤایەتی بووە لە سلێمانی و شارباژێڕدا. لەناوەڕاستی ساڵی حەفتاکاندا ماڵئاوایی لەژیان کردووە.
[1]