دەریای قەزوین (دەریاچەی قەزوین)
ئامادەکردنی مامۆستا. حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم[1]
ڕووبەرێکی ئاویی گەورەیە کە 28م لە ئاستی ڕوی دەریاوە نزمە، دەکەوێتەڕۆژئاوای ئاسیا لە خاڵی بەیەکگەیشتنی بە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا بەهۆی ناوچەی قەوقاز کە 700کم لە دەریای ڕەش دوورە،
دەریاچەی قەزوین هەندێک جار پێی دەوتریت دەریا یان دەریاچە، چونکە تایبەتمەندییەکانی دەریا و دەریاچەیشی تێدایە، وەک ئەوەی کۆمەڵە دورگەیەکی ئاودانی تێدایە و کۆمەڵە دورگەیەکی چۆڵیش تێدایە، هەندێک لە دوورگەکانی نەوتی تێدایە، بۆیە پێی دەڵێن دەریا.
جا لەبەرئەوەی ڕووبەرکی ئاوی داخراوە کە پەیوەندی بە هیچ دەریا و زەریایەکەوە نیە، پێی دەڵێن دەریاچە.
درێژی دەریای قەزوین 1200کم، و پانی 300کم، و قوڵی له نێوان چەند مەترێک لە باکووری و 1025م لە باشووری دبێت، و سوێری ئاوەکەی بەڕێژەی 3/1 لە سوێری ئاوی دەریا و زەریا کراوەکان دەبێت.
دەریای قەزوین دەریایەکی داخراوە کە پەیوەندی بە هیچ دەریا و زەریایەکەوە نیە، ڕووبەری 371,000کلم2، وڵاتانی کەناری دەریای قەزوین بریتیە لە ڕوسیا لە باکووری ڕۆژئاوا و ئازربایجان لە ڕۆژئاواوە و کازاخستان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتەوە و تورکمانستان لە ڕۆژهەڵاتەوە و ئێران لە باشوورەوە، ودرێژی کەناراوەکانی دەریای قەزوین زیاترە لە 5000کم.
سەرچاوەی ئاوی دەریای قەزوین لە ئاوی باران و ئەو ڕووبارانە کە دەڕژێنە ناوی پێک دێت وەک ڕووباری ڤۆڵگا و ئۆڕاڵ لە باکوور و چەندین ڕووباری دیکە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باشوورەوە، ئاستی ئاوەکەی بەردەوامە لە کەمبوونەوە بەهۆی کەمی ئەو ڕووبارانە کە دەڕژێنە ناوی.
دەریای قەزوین بە درێژای چەرخە جیاوازەکان چەندین ناوی جیاوازی هەبووە وەک دەریای فارس یان دەریای مازاندران یان دەریای خەزەر.
دەریای قەزوین ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بەسەرچاوەکانی وزە وەک نەوت و گاز ی سروشتی.