لەپاش ملە سەری میران دەبڕێت
پاش ملە باسکردن لە ئاخاوتندا لە هەموو نەتەوەکانی گێتیدا باوە و خەڵک تام و چێژی لێ وەردەگرن بەتایبەت ئەوانەی ناتوانن لە بەرامبەر قسەی دڵی خۆیان بکەن و وەک کورد گوتویەتی(که و ئه و کەوەیە بەرامبەر که و بخوێنێت)، ئینجا ئه و کەسانەی زاتی ئەوە نەکەن لەڕوو قسە بکەن و بترسێن کورد بەتەوسەوە پێیان دەڵێت(لەپاش ملە سەری میران دەبڕێت). [1]