تا لە مردن چاکترە
لەرز و تا نەخۆشیەکە مرۆڤ لەدێر زەمانەوە دووچاری دەبێت و ناوە ناوە لەرز دایدەگرێت و ناوەناوەش وەکو بەردی تەباغ سور هەڵدەگەڕێت و تایەکی توند دەیگرێت، ئه و لەرزوتایە مرۆڤ توشی وڕینە دەکات، بەڵام ئەگەر بەراورد بکرێت بە مردن کە ڕۆح کێشانە دەردێکی زۆر گرانە، ئینجا ئەوە بووە بەئیدیۆم و ئەگەر مردن بەیەکێک نیشان بدەی بە(تا ولەرز) شکور دەبێت بۆیە بەحاڵەتی به و شێوەیە وتراوە(تا لەمردن چاکترە).[1]