شوان مەیلی بێت، لەگیسکە نێر شیر دەدۆشێت
شوان بۆ پەز واتە وەستا و شارەزا و کارزان و لێزان و لێهاتوو و باخەوان و پاسەوان، ئه و لە هەموو کەس لە ڕان و مێگەلەکەی شارەزایە و دەتوانێت زۆر بەجوانی باریان بهێنێت و ئاڕاستەیان بکات، ئەوانیش لەهەر کەسێکیتر زیاتر متمانەیان پێیەتی و بەدەنگ و هەڵس وکەوتی ئه و دەجوڵێنەوە بۆیە بووە بەئیدیۆم و دەوترێت(شوان مەیلی بێت، لەگیسکە نێر شیر دەدۆشێت).[1]