پاشکۆی ڕێککەوتنەکە
خشتەی چاودێریی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال:
1. ئەرک:
دیاریکردنی قایمقامی نوێ
لایەنی جێبەجێکار:
لیژنەی هاوبەش
پارێزگاری نەینەوا
تێبینی:
بەپێی دەقە یاسایی و دەستوورییەکان
2. ئەرک:
سەیرکردنی پێگە کارگێڕییەکانی دیکە لە شارۆچکەی شنگال
لایەنی جێبەجێکار:
لیژنەی هاوبەش
پارێزگاری نەینەوا
قایمقام
تێبینی:
بەپێی دەقە یاسایی و دەستوورییەکان
3. ئەرک:
بەرپرسیارێتیی ئاسایشی نێوخۆی شارۆچکەی شنگال
لایەنی جێبەجێکار:
بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی شنگال
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی
بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان
4. ئەرک:
دوورخستنەوەی هەموو ڕێکخراوە چەکداری و کۆمەڵە نایاساییەکان بۆ دەرەوەی سنووری شارۆچکەی شنگال
لایەنی جێبەجێکار:
سەرکردایەتیی چالاکییە هاوبەشەکان
دەستەی حەشدی شەعبی
5. دامەزراندنی 2500 کەس لەنێو هێزی ئاسایشی نێوخۆی شنگالدا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا
لایەنی جێبەجێکار:
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق
وەزارەتی ناوخۆی عێراق
تێبینی:
1000 کەس لە خەڵکی شنگال و 1500 کەس لەو ئاوارانەی شارۆچکەکە کە لە کەمپەکاندان
6. پێداچوونەوەی ئەمنی بە بەربژێرانی دامەزراندنی بڕگەی 5
لایەنی جێبەجێکار:
لیژنەی هاوبەش
تێبینی:
نابێت ئەندامانی پەکەکە و ڕێکخراوەکانی بگرێتەوە
7. کۆتاییهێنان بە بوونی ڕێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شارۆچکەی شنگال و ناوجەکانی دەوروبەری و نابێت ئەو ڕێکخراوە و ئەوانەی سەر بەون هیچ ڕۆڵێکیان لە ناوچەکەدا هەبێت.
لایەنی جێبەجێکار:
سەرکردایەتیی چالاکییە هاوبەشەکان
8. ئەرک:
پێکهێنانی لیژنەیەکی مەیدانیی هاوبەش بە مەبەستی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ئەوەی لە تەوەرەکانی کارگێڕی و ئەمنیدا هاتووە
لایەنی جێبەجێکار:
لیژنەی هاوبەش
تێبینی:
نوێنەرانی دەزگای ئاسایش لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان
9. پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارۆچکەی شنگال بە هاوئاهەنگی لەگەڵ کارگێڕیی ناوچەکە لە پارێزگای نەینەوا
لایەنی جێبەجێکار:
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان[1]