- ناساندن :
- نەخۆشخانەیەکی مناڵانی فێرکاریە کە لەم نەخۆشخانەیەدا مناڵان لە تەمەنی یەک ڕۆژەوە تاوەکو 15 ساڵ چارەسەر دەکرێت و ئەم نەخۆشخانەیە لەساڵی 1953 دروستکراوە و لەساڵی 1988 گواستراوەتەوە بۆ ئەم شوێنەی ئێستای، تەنیا یەک جار نۆژەنکراوەتەوە لەساڵی 2000 و تائێستا بەردەوامە لە خزمەتکردن و چارەسەرکردنی مناڵانی نەخۆش.
- ژمارەی قەرەوێلەکانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتیە لە 362 تەخت و خزمەتگوزاریەکانی بۆ پارێزگای #سلێمانی# و دەوروبەریەتی و هەندێک جار نەخۆشی پارێزگاکانی تر سەردانی ئەم نەخۆشخانەیان کردووە.
- دیدگای نەخۆشخانە :
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر بە مناڵی نەخۆش.
بەرزکردنەوەو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری هاوچەرخ بۆ مناڵی نەخۆش.
- ئامانجی نەخۆشخانە :
پێشکەشکرنی خزمەتگوزاریی تایبەت بە نەخۆش.
پەرەپێدانی بەردەوام بە تواناو زانیارییەکانی پزیشکان و کارمەندان و لایەنە کارگێڕیەکانی نەخۆشخانەکە.
پەرەپێدان بەژینگەی تەندروستی نەخۆشخانە و ژینگەی کارکردنی ستافی نەخۆشخانە.
ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەبوارە جیاجیاکان بەمەبەستی پێشخستنی بواری تەندروستی و بواری کارکردن لەنەخۆشخانەکەدا.
دانانی پلان بۆ جێبەجێکرنی کارەکانی ناو نەخۆشخانە و چاودێری و هەڵسەنگاندی بەردەوام و دانانی کات بۆ جێبەجێکردنی پلانەکان.
پێدانی مافەکانی نەخۆش و پەرەپێدان بە مافەکانیان.
پێگەیاندنی پزیشکی پسپۆڕی مناڵان.
بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی کارمەندان.
- سەرچاوەی مرۆیی نەخۆشخانە :
پزیشکی گشتی: (21)، (5) بروانامەی بۆرد و دکتۆرا، (16) بروانامەی ماستەر.
دەرمانساز: (27)، (14) بروانامەی زانکۆ، (13) بروانامەی پەیمانگا.
پەرستیار: (189)، (4) بروانامەی زانکۆ، (108) بروانامەی پەیمانگا، (77) بروانامەی خوار پەیمانگا.
کارمەندی کارگێری: (57)، (7) بروانامەی زانکۆ، (15) بروانامەی پەیمانگا، (35) بروانامەی خوار پەیمانگا.
کارمەندی تەکنیکی: (14)، (2) بروانامەی زانکۆ، (9) بروانامەی پەیمانگا، (3) بروانامەی خوار پەیمانگا.
- جۆری خزمەتگوزارییە پزیشکی و تاقیگەییەکان :
ڕاهێنانەوە و چارەسەری خۆراکی: چاودێری و چارەسەرکردنی بەدخۆراکی و پێدانی خۆراکی تایبەت بە نەخۆش و (pku).
نەخۆشیە درێژخایەنەکان: نەخۆشی شەکرەو هەستیاری ڕەبۆو گورچیلەو پەرکەم.
ئیکۆ: ئەنجامدانی پشکنینی ئیکۆ بۆ ئەو نەخۆشانەی پێویستیان پێیەتی.
خزمەتگوزاری تاقیگەیی: پشکنینی خوێن و پشکنینی میز و کیمیایی و وردبینە زیندەوەرەکان و هۆرمۆنات و ڤایرۆسات و پاراسایت و نەخۆشیە بۆماوەییەکان.
خزمەتگوزاری تیشک و سۆنەر: سۆنار، تیشکی ئاسایی، تیشکی ڕەنگاوڕەنگ.
- چۆنێتی پەیوەندیکردن بەم نەخۆشخانەیەوە :
ناونیشان و شوێنی جوگرافی : (سلێمانی - شەقامی قەنات)
ژمارە تەلەفۆن : (3208773 یان 3202953)
ئیمەیڵ : (childrensul.hospital@gmail.com)