- ناساندن :
نەخۆشخانەی دەروونی شەهید سەڵاحی موهەندیس نەخۆشخانەیەکە بۆ چارەسەرکردن و ڕاهێنانەوەی نەخۆشیە دەروونیە درێژخایەنەکانە وەک نەخۆشی شیزۆفرینیا و بای پۆلەر، ئەم نەخۆشخانەیە لە ساڵی 2011 دا دامەزراوە و خزمەتگوزاریی پێشکەش بە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و چواردەوری دەکات.
- ژمارەی قەرەوێلەکانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتیە لە40 تەخت و تائێستا بەردەوامە لە خزمەتکردن بە نەخۆش و چارەسەرکردنیان.
- دیدگای نەخۆشخانەکە :
فراونکردنی نەخۆشخانەکە و زیادکردنی خزمەتگوزاریەکانی ڕاهێنانەوەی نەخۆش و برەودانی زیاتر بەبەشی وەرزش و دروستکردنی یاریگایەکی تاتان هەروەها زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی، گرنگیدان بە ئیشی دەست و وێنەکێشان و ڕاهێنانی زیاتر بەکارمەندەکان.
- ئامانجی نەخۆشخانە :
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تایبەت بە نەخۆش سەردانی نەخۆش لەکاتی ناردنەوەی بۆ ناوخێزان.
پەرەپێدانی مافەکانی نەخۆش.
پەرەپێدانی بەردەوامی زانیاری و توانای کارمەندان (کارمەندی پزیشک، پزیشکان، لایەنی کارگێڕی، .....هتد).
پەرەپێدان بە ژینگەی نەخۆشخانە لەڕووی سەلامەتیەوە.
پلاندانان و جێ بەجێکردن و چاودێری و هەڵسەنگاندنی بەردەوام لە پێناو چاککردنی پرۆگرامەکانی نەخۆشخانەکان.
ئەنجامدانی توێژینەوە لەبوارە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی پێشخستنی بواری کارکردن.
- سەرچاوەی مرۆیی نەخۆشخانە :
پزیشکی گشتی: (1) بروانامەی بۆرد و دکتۆرا.
دەرمانساز: (7)، (1) بروانامەی زانکۆ، (6) بروانامەی پەیمانگا.
کارمەندی تاقیگە: (3) بروانامەی زانکۆ.
پەرستیار: (27)، (24) بروانامەی پەیمانگا، (3) بروانامەی خوار پەیمانگا.
توێژەری دەروونی : (5) بڕوانامەی زانکۆ.
چارەسەرکاری سروشتی :(5) بڕوانامەی پەیمانگا.
شێوەکار و وەرزش : (3) بڕوانامەی زانکۆ.
کارمەندی کارگێری: (7)، (1) بروانامەی زانکۆ، (4) بروانامەی پەیمانگا، (2) بروانامەی خوار پەیمانگا.
کارمەندی تەکنیکی: (7)، (5) بروانامەی پەیمانگا، (2) بروانامەی خوار پەیمانگا.
گرێبەست: (2) شۆفێر بڕوانامەی خوار پەیمانگا.
- جۆری خزمەتگوزارییە پزیشکی و تاقیگەییەکان :
لەم نەخۆشخانەیە پشکنینی خوێن (کیمیا، هیماتۆلۆجی، ڤایرۆس) هەروەها پشکنینی میز دەکرێت.
- چۆنێتی پەیوەندیکردن بەم نەخۆشخانەیەوە :
ناونیشان و شوێنی جوگرافی:
(سلێمانی - گەڕەکی قڕگە - نزیک بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی)
ژمارەی تەلەفۆن : (3265527 یان 3265532)
[1]