ناساندن:
ئەم نەخۆشخانەیە لە 30ی 12ی 2004 دروست کراوە و لە 27ی 12ی 2005 بووە بە نەخۆشخانەیەکی سەر بەخۆ، تێیدا پشکنین و چارسەری هەموو کێشە و گرفتەکانی دڵ و دەمارەکانی خوێن (دڵی کراوە، دڵی داخراو) قەستەرە و بووژانەوەی دڵ و نەشتەرگەری دڵ و سی تی تێدا ئەنجام دەدرێت.
- ژمارەی قەرەوێڵەکانی ئەم نەخۆشخانەیە (91) تەختە و خزمەتگوزاریەکانی تایبەتە بە پارێزگای #سلێمانی# و دەوروبەری، بە تایبەتی و خزمەتکردنی هەر کەیسێکی تری دڵ لەدەرەوەی سنوری سلێمانی و تەنانەت دەرەوەی هەرێم و لەپارێزگاکانی دیکەی عیراق ڕووی تێدەکرێت.
- دیدگای نەخۆشخانە :
دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان هەمەجۆرە لە بواری پسپۆری نەخۆشخانەکەدا کە تایبەتە بە نەخوشیەکانی دڵ بە جۆریک کە لە مەودوا چارەسەری هەموو نەخوشیەکانی دڵی تێدا بکرێت بە جۆرێک بۆ هیچ نەخوشیەکی دڵ پێویست بەدەرەوەی وڵات نەکات و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی دڵ لەناو نەخۆشخانەدا بۆ نەخۆش فەراهەم دەکرێت.
- ئامانجی نەخۆشخانە :
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ڕێنمایی بەردەوام بە هاوڵاتیان بۆ ئەوەی کەسە تەندروستەکانیش هۆشیار بن لە هۆ کارەکانی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و ڕێگەکانی خۆپاراستن لە توش بوون.
بەرزکردنەوەی بەردەوامی توانای زانستی کارمەندان و پزیشکان، ئەویش بە بەشداریکردنی لە خولی پەرەپێدان و ناردنە دەرەوەی وڵات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری نۆی.
بەردوام پێشکەشکردنی خزمەتگوزای بە ژینگەی نەخوشخانە ئەویش بە دابینکردنی هۆکاری سەلامەتی و دابینکردنی پۆشاکی تایبەت بۆ توێژەکان و بەکارهێنانی ماسک و دەستکێش و دابینکردنی مادە پاکژکەرەوەکان لە پێناو سەلامەتی نەخۆش وکارمەندان و هاوڵاتیان.
- سەرچاوەی مرۆیی نەخۆشخانە :
پزیشکی گشتی: (11)، (6) بروانامەی بۆرد و دکتۆرا، (1) بروانامەی ماستەر، (4) بروانامەی زانکۆ.
دەرمانساز: (4) بروانامەی زانکۆ.
کارمەندی تاقیگە: (6)، (3) بروانامەی زانکۆ، (3) بروانامەی پەیمانگا.
پەرستیار: (93)، (2) بروانامەی ماستەر، (18) بروانامەی زانکۆ، (62) بروانامەی پەیمانگا، (11) بروانامەی خوار پەیمانگا.
کارمەندی کارگێری: (90)، (4) بروانامەی زانکۆ، (3) بروانامەی پەیمانگا، (83) بروانامەی خوار پەیمانگا.
کارمەندی تەکنیکی: (10)، (1) بروانامەی زانکۆ، (5) بروانامەی پەیمانگا، (4) بروانامەی خوار پەیمانگا.
یاریدەدەری پزیشکی : (15) بڕوانامەی زانکۆ.
بایۆلۆجی: (3) بڕوانامەی زانکۆ.
کیمیایی: (1) بڕوانامەی زانکۆ.
گرێبەست: (1) پزیشک بڕوانامەی ماستەر و (1) پزیشک بروانامەی بۆرد و دکتۆرا، (2) کارگێری بڕوانامەی زانکۆ.
تەنسیب: (4) پزیشک خوێندنی باڵا بڕوانامەی بۆرد و دکتۆرا.
- جۆری خزمەتگوزارییە پزیشکی و تاقیگەییەکان :
چارەسەری هەناوی : نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن (قەستەرە و شەبەکە وباڵۆن).
چارەسەری نەشتەرگەری : چارەسەرکردنی حاڵەتە ساردەکانی نەشتەرگەری (د اخڵبوون) نەشتەرگەری گشتی (فتح الصدر).
خزمەتگوزاری تاقیگەیی : پشکنینی خۆێن , پشکنینی میز , کیمیاوی و ڤایروسات.
خزمەتگوزاری تیشک و سۆنار: ئەشیعەی عادی، هەناوبین، سی تی، تریدمێڵ، ئیکۆ، هێڵکاری دڵ.
بەشی بوژانەوە (انعاش) تێیدا نەخۆشی کتوپڕ ئامادەدەکرێت بۆ هەر جۆرە نەشتەرگەرییەک یان دەمێنێتەوە و چارەسەروەردەگرێت.
- چۆنێتی پەیوەندیکردن بەم نەخۆشخانەیەوە :
ناونیشان و شوێنی جوگرافی :
(شەقامی قەنات - تەنیشت زانکۆی سلێمانی - بەرامبەر نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن و نەخۆشخانەی منداڵان).
ژمارەی تەلەفۆن : (3270560) - (3270556).
[1]