ناساندن:
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەناوی یەکێکە لە نەخۆشخانە پسپۆریە هەناویەکانی شاری #سلێمانی#، لە سەرەتای دروستبوونیدا ئەم نەخۆشخانەیە یەکەیەک بووە، پاشان لە بەرواری 8ی 3 ی 2011 بووە بە سەنتەر لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر، دواتر لە بەرواری 29ی 8 ی 2012 نۆژەنکراوەتەوە و بووە بە نەخۆشخانە و پاشان دوو بەشی تازەی تیادا کراوەتەوە.
- ژمارەی قەرەوێڵەکانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتیە لە 100 تەخت، خزمەتگوزاریەکانی ئەم نەخۆشخانەیە بۆ ناوشاری سلێمانی و دەوروبەری و هەموو شارەکانی تری هەرێمی کوردستان و دەوروبەری هەرێمی کوردستانە.
- دیدگای نەخۆشخانە :
دیدگای داهاتووی نەخۆشخانەکە گەورەکردنی، لەگەڵ کردنەوەی چەند سەنتەرێکی فریاکەوتنی هەناوی بەپێی شوێنی جوگرافی سلێمانی.
- ئامانجی نەخۆشخانە :
1- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هەموو ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشی هەناویان هەیە، هەروەها هەرحاڵەتێکی تر کە تایبەت بێت بە هەناوی.
2- پەرەپێدانی مافەکانی نەخۆش
3- پەرەپێدانی بەردەوامی زانیاری و توانای کارمەندانی (کارمەندی پزیشک، پزیشکان، لایەنی کارگیری....هتد).
4- پەرەپێدان بە ژینگەی کارکردنی و ژینگەی نەخۆشخانە لە ڕووی سەلامەتیەوە.
5- پلاندانان و جێبەجێکردنی و چاودێری و هەڵسەنگاندنی بەردەوام لە پێناو چاککردنی پرۆگرامەکانی نەخۆشخانەکان.
6- ئەنجامدانی توێژینەوە لە بوارە پەیوەندیدارەکاندا بەمەبەستی پێشخستنی بواری کارکردن.
- سەرچاوەی مرۆیی نەخۆشخانە :
پزیشکی گشتی: (2) یەکێکیان خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و یەکێکیان خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە.
دەرمانساز: (6) سەرجەمیان خاوەنی بروانامەی زانکۆن.
کارمەندی تاقیگە: (37)، (26) بروانامەی زانکۆ، (11) بروانامەی پەیمانگا، (1) بڕوانامەی دکتۆرا.
پەرستیار: (109)، (15) بروانامەی زانکۆ، (71) بروانامەی پەیمانگا، (23) بروانامەی خوار پەیمانگا.
کارمەندی کارگێری: (55)، (1) بروانامەی زانکۆ، (4) بروانامەی پەیمانگا، (50) بروانامەی خوار پەیمانگا.
کارمەندی تەکنیکی: (5)، (2) بروانامەی پەیمانگا، (3) بروانامەی خوار پەیمانگا.
یاریدەدەری پزیشکی : (56) بڕوانامەی پەیمانگا.
بایۆلۆجی: (15)، (10) بڕوانامەی زانکۆ، (5) بڕوانامەی ماستەر.
کیمیایی: (7)، (6) بڕوانامەی زانکۆ (1) پزیشکی تاقیگە.
گرێبەست: (3) پزیشک بڕوانامەی ماستەر و (1) بروانامەی پەیمانگا، (2) بروانامەی خوار پەیمانگا.
- جۆری خزمەتگوزارییە پزیشکی و تاقیگەییەکان :
چارەسەری هەناوی : چارەسەری حاڵەتە سادەکانی نەخۆشیەکانی هەناوی (داخڵبوون)، کتوپرەکانی هەناوی، کۆئەندامی هەناسە، کۆئەندامی هەرس، مێشک و دەمار و دەروونیەکان.
خزمەتگوزاریی تاقیگەیی: پشکنینی خوێن، پشکنینی میز، کیمیایی، وردبینە زیندەوەرەکان، ڤایرۆسی، هۆرمۆنی.
بەشەکانی نەخۆشخانە :
بەرێوبەر.
یەشی کارگێڕی.
بەشی ژمێریاری.
بەشی ئامار.
بەشی تاقیگە.
بەشی خۆیەتی.
بەشی گەنجینە.
قاوشەکان.
سەرۆکی پەرستاران.
دەرمانخانە (بەیانیان + ئێواران).
سەنتەری ئۆکسجینی مەرکەزی.
هێلکاری دڵ.
- چۆنێتی پەیوەندیکردن بەم نەخۆشخانەیەوە :
ناونیشان و شوێنی جوگرافی : شەقامی سەرەکی زانکۆی کۆن ناو کۆمەڵگەی نەخۆشخانەکانی فێرکاری سلێمانی، بەرامبەر نەخۆشخانەی گشتی هەناوی (شەهید د.هێمن).
[1]