ناساندن :
نەخۆشخانەی گشتی شەهید غەریب هەڵەدنی، نەخۆشخانەیەکی گشتی 100 تەختی لەناو قەزای #دوکان#دا لەساڵی (2004) بەردی بناغەی دانراوە، لەساڵی (2012) کراوەتەوە و خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکات.
نەخۆشخانەی شەهید غەریب نەخۆشخانەیەکی گشتیە جگە لەپسپۆرە سەرەکیەکان (هەناوی، نەشتەرگەر، مناڵان، ژنان و مناڵبون، ددان)، هەروەها پسپۆریەکانی تریش وەکو (پێست، جوانکاری، قوڕگ ولوت وگوێ) لەخۆدەگرێت و سنوری خزمەتکردنی بۆ هەموو قەزای دوکانە بەشارۆچکە و گوندەکانەوە.
- دیدگای نەخۆشخانە :
نەخۆشخانەی گشتی شەهید غەریب هەڵەدنی لەسنوری قەزای دوکان هەوڵدەدات بەدابینکردنی هەموو خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان جگە لەوانەی کەتەنها لەسەنتەری شاردا دەست دەکەون، ئەویش لە پێناو کەمکردنەوەی پێویستی سەردانی دانیشتوانی ئەم سنورە بۆ ناو شاری سلێمانی لە داهاتوودا و ببێتە چاوگی گۆرانکاری زانستی سەردەم بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی.
- ئامانجەکانی نەخۆشخانەکە :
1- کردنەوەی بەشی نەشتەرگەری بەدرێژایی (24) کاتژمێر.
2- کردنەوەی بەشی مناڵبون بە درێژایی (24) کات ژمێر.
3- بوونی بەردەوامی پزیشکی پسپۆر لەنەخۆشخانە.
4- کردنەوەی بەشی چاودێری ورد.
5- دروستکردنی یەکەیەکی تەندروستی بۆ هەر نەخۆشێک بۆ تۆمار کردن و دابینکردنی خزمەتی ڕاستەوخۆ.
6- بەردەوامی فێرکردنی زانستی تەندروستی کە لەئێستادا بەشێوەیەکی وەرزی کاردەکات.
7- دروستکردنی باخچەو سەوزای لەنەخۆشخانە.
8- دروستکردنی پلانی ساڵانەی نەخۆشخانە.
9- کردنەوەی یەکەیەکی توێژنەوەی زانستی.
- سەرچاوەی مرۆیی نەخۆشخانە :
پزیشکی گشتی: (14)، (3) بروانامەی بۆرد و دکتۆرا، (5) بروانامەی ماستەر، (6) بروانامەی زانکۆ.
پزیشکی ددان: (5)، (3) بروانامەی ماستەر، (2) بروانامەی زانکۆ.
دەرمانساز: (4) بروانامەی زانکۆ.
پەرستیار: (29)، (6) بروانامەی زانکۆ، (19) بروانامەی پەیمانگا، (4) بروانامەی خوار پەیمانگا.
کارمەندی کارگێری: (34)، (1) بروانامەی زانکۆ، (7) بروانامەی پەیمانگا، (26) بروانامەی خوار پەیمانگا.
کارمەندی تەکنیکی: (10)، (1) بروانامەی زانکۆ، (4) بروانامەی پەیمانگا، (4) بروانامەی خوار پەیمانگا.
- جۆری خزمەتگوزارییە پزیشکی و تاقیگەییەکان:
1- چارەسەری هەناوی :
چارەسەری حاڵەتە ساردەکانی نەخۆشیەکانی هەناوی.
نەخۆشیە کتوپڕەکانی هەناوی.
نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە.
ڕۆماتیزم نیە.
جەڵتەی دەماغ نیە.
نەخۆشیە درمەکان نیە.
نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن نیە.
2- نەشتەرگەری گشتی :
چارەسەری حاڵەتە ساردەکانی نەشتەرگەری.
نەشتەر گەری گشتی هەیە.
شکاوی نیە.
دەمار نیە.
3-خزمەتگوزاری تاقیگەیی :
پشکنینی خوێن.
پشکنینی میز.
نەخۆشی زانی و شانەسازانی نیە.
پشکنینی کیمیایی.
پشکنینی وردبینە زیندەوەرەکان.
شکنینی نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن.
4-خزمەتگوزاری تیشک و سۆنار :
سۆنار.
ئەشیعەی عادی.
هەناوبین نیە.
سی تی نیە.
ئێم ئار ئای نیە.
- چۆنێتی پەیوەندیکردن بەم نەخۆشخانەیەوە :
ناونیشان و شوێنی جوگرافی: (قەزای دوکان - دوکانی خواروو).
ژمارە تەلەفۆن: (07480116627).