شەهید خالید حاجی فەرەج کۆکۆیی
لە گوندی سەرچاوگی کۆکۆیی لە ساڵی 1943 لە دایک بووە..
تا پۆلی سێی ناوەندی لە #هەڵەبجە# خوێندووە، دواتر خۆی تەرخان کردووە بۆ شۆڕش، و هەر لەسەرەتای ژیانییەوە تێکۆشەرێکی جەربەزه و نەبەز و چالاک بووە، چەند دڵسۆز و پاک بوو بۆ کوردستان ئەوەندەش لەسەرخۆ و ژیر و وریا بوو، قسەخۆش و سەخی و ڕووخۆش و ڕاست کردار و بوو بۆیە هەمیشه جێگەی ڕێزی هەڤاڵان و دۆستانی بوو..
ئەندامێکی چالاکی #یەکێتیی قوتابیانی کوردستان# بوو، و یەکێک بوو لە ئەندامە تێکۆشەرەکانی شاری هەڵەبجە بوو..
لە ساڵی 1959 شەرەفی ئەندامیەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ی وەرگرتووە..
لە ساڵی 1962 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو لە لایەن ڕژێمەوە بەڵام خۆی نەدا بەدەستەوە، پاش شەڕێکی دەستەویەخە توانییان ڕزگاریان بێت لەگەڵ هەڤاڵی تێکۆشەری کۆچ کردوو کاک ئەحمەد حەمە ساڵحی باخەوان، هەردووکیان چەکی شەرەفیان لەشانکرد و ڕوویان کردە شاخ..
لە ساڵی 1963 بەشداری لە کۆبوونە فراوانەکانی لقی 4ی #پارتیی دیموکراتی کوردستان#، ئەندامێکی پاک و چالاک بوو.
لە کۆنفرانسی 1964 کە لەماوەت ئەنجام درا نوێنەری لێژنەی ناوچەی هەڵەبجە بوو.
لەساڵی 1965 بووە لێپرسراوی لێژنەی ناوچەی هەڵەبجە و ماوەتەوە، ، تا ڕۆژی شەهیدبوونی لە #13-05-1968# بەدەستی دەستەڵاتی کوردی..
لە کۆنفرانسی تیمار دا لە ساڵی 1966، نوێنەری لێژنەی ناوچەی هەڵەبجە بوو.
لە کۆنگرەی 1967 پ د ک بەشداری کردبوو..
شەهید خالید تەنها کوڕێکی لەپاش بەجێ ما، کە ناوی نزارە.[1]