قەشە و شەیتان
چیرۆک
نوسینی: فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی
وەرگێرانی لە عەرەبییەوە: #ڕۆزا حەمە ساڵح#
شەیتان بە قەشەی گوت:
سڵاو ئەی باوکە بچووکە قەڵەوەکە! چ شتێک وای لێکردوی کە بەم شێوەیە درۆ بۆ ئەو خەڵکە هەژار و خۆشباوەڕانە بکەیت؟ ئەو ئازارانە چین کەوا لە دۆزەخەوە بۆیان وێنا دەکەی؟ ئایا نازانیت ئەوان لە بنەڕەتدا ئازارەکانی دۆزەخ لە ژیانی خۆیاندا و لە سەر ئەم زەوییە دەچێژن ؟ ئایا نازانیت کە تۆ و دەسەڵاتدارانی دەوڵەتت نوێنەری منن لە سەر ئەم زەوییە؟ ئەوە ئێوەن بە هەڕەشەکانتان وایان لێدەکەن کە ئازاری دۆزەخ بچێژن.
ئایا ئەمە نازانیت؟ زۆر باشە، کەواتە، لە گەڵم وەرە!
شەیتان یەخەی قەشەی گرت و لە ملەوە بەرزیکردەوە و هەڵیگرت و بردی بۆ کارگەی تووانەوەی ئاسن. لەوێ بینی کە کرێکارەکان بە پەلە دەهاتن و دەڕۆیشتن، لە ناو ئەو گەرما سوتێنەرەدا ڕەنجیان دەدا.
هەوایەکی قورس و گەرمی پروکێنەر توانای لە قەشە بڕی، بە چاوی پڕ لە فرمێسک لە شەیتان پاڕایەوە:
لێمگەڕێ با بڕۆم! لێمگەڕێ با ئەم دۆزخە بەجێبهێڵم!
ئاخ، هاوڕێی ئازیزم، من دەبێت زۆر شوێنی ترت پێشان بدەم.
پاشان جارێکی دیکە یەخەی گرتەوە و ڕایکێشا بۆ کێڵگەیەک. لەوێ، ئەو کرێکارانەی پێشاندا کە دانەوێڵە دەکوتن، هیچ کەس نەیدەتوانی بەرگەی تەپوتۆز و گەرما تاقەت پڕوکێنەکە بگرێت. چاودێرەکە بە قامچیەکەیەوە وەستابوو، بێبەزەیانە دەیکێشا بەو کەسانەدا کە لە تاو ماندوبوون و برسێتیدا لە سەر زەوییەکە دەکەوتن.
دواتر قەشەکەی برد بۆ ئەو زنجانەی کە ئەو کرێکارانە لەگەڵ خێزانەکانیان تێیدا دەژیان. شوێنێکی پیس و سارد، پڕ لە دوکەڵ و بۆنی ناخۆش. شەیتان زەردەخەندەیەکی فراوانی کرد، کە ئاماژەی هەژاری و نەهامەتییەکان بوو لە ناو ئەو ماڵانەدا.
پاشان قەشە لێی پرسی:
-زۆر باشە، ئایا ئیتر ئەمە بەس نیە؟
وادیاربوو تەنانەت خودی شەیتانیش بەزەیی بەو خەڵکەدا دەهاتەوە. خزمەتکاری خودایش چیتر لە توانایدا نەمابوو بەرگەی ئەو دیمەنانە بگرێت، دەستی بەرز کردەوە و لێی پاڕایەوە.
- تکایە لێمگەڕێ لێرە بڕۆمە دەرەوە، بەڵێ، بەڵێ ئەمەیە دۆزەخی سەر زەوی!
- کە واتە زۆر باشە، ئە وە تا تۆ بە چاوی خۆت ئازارەکان دە یبینیت و هێشتا بە ڵێنی دۆزە خێکی تریان پێ دە دە ی. ماندویان دە کە یت و هە تا مردن ئە شکە نجە یان دە دە یت، لە کاتێکدا ئە وان لە هەموو شتێکدا مردوون جگە لە مردنی جەستەی نەبێت! دەی با بڕۆین! دۆزە خێکی ترت پێشان دەدەم، کە کۆتا دۆزە خە... لە ڕاستیدا خرابترین دۆزەخە.
بردی بۆ زیندانییە ک و ناوە وەی زیندانە کە ی پێشان دا، هەوایە کی بۆگە نی هەبوو، ڕووخساری مرۆڤگەلێکی تێکشکاو و بێهێز بە تە ندروستیەکی خراپەوە دەبینران، کە لەسەر زە وییەکە ڕاکشابوون، مێرو و گیاندارە زیانبە خشە کان تێیان ئاڵابوون، لە جە ستە لاوزە کانیانی دە خوارد.
شەیتان بە قەشەی گوت:
- جلە ئاوریشمیەکانت لەبەر داکەنە، قاچەکانت بخە ناو ئەو زنجیرە قورسانەی کە ئەم مرۆڤە هە ژارانە لە پێیان کردووە. لەسەر ئە و زەوی سارد و پیسە ڕابکشێ، پاشان باسی ئە و دۆزە خە یان بۆ بکە کە هێشتا چاوەڕێیان دە کات!
قە شە لە وەڵامدا پێیگوت:
-نا، نا، چیتر ناتوانم بیر لە هیچ شتێکی تر بکەمەوە لەمە ترسناکتر بێت. تکات لێدەکەم و لێت دە پاڕێمە وە، لێم گە ڕێ با لێرە بچمە دە ڕە وە !
-بە ڵێ، ئا ئە مە یە دۆزەخ. نابێت هیچ دۆزەخێک خراپتر لەم دۆزخە بوونی هەبێت. ئایا ئە مە ت نە دە زانی ؟ ئایا تۆ دەربارەی ئەو ژن و پیاوانە هیچت نە دە زانی کە بە وێنای دۆزە خێکی تر دە یانترسێنیت.. ئایا نە تدە زانی ئەوان ئێستا لە دۆزە خدان، پێش مردنیان؟[1]
فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی (1821- 1881)
ئەم کورتە چیرۆکەی لە ساڵی 1849 لە سەر دیواری زیندانەکەی نوسیوە، کاتێک بە تۆمەتی ئەوەی کە سەر بە کۆمەڵەی پیتراشیفسکی دەبێت (گروپێکی ئەدەبی نهێنی بووە، باسیان لەو کتێبە قەدەغەکراوانە کردووە کە ڕەخنەیان لە ڕژێمی دەسەڵاتداری ئەو سەردەمەی ڕوسیا گرتووە)، دەستگیر دەکرێت و سزای لە سێدارەدانی بۆ دەردەکرێت، بەڵام لە کۆتا ساتەکانی جێبە جێکردنی سزاکە، سزاکەی بۆ دەگۆرێت بە چوار ساڵ زیندان.