بارام بەگی ئەحمەد بەگی ڕیشێن
باوکی هونەرمەند پەیوەند جاف
ساڵی1924ی زاینی لە هەڵەبجە دایک بووە، دەمڕاستی هەموو بنەماڵەی بەگزادەی وەلەد بەگ بووە، لە بنەماڵەیەکی دیار و ناوداری کوردستان بوون، پیاوێکی شیک پۆش وقسەخۆش و نیشتمانپەروەر بووە، باوکی بارام بەگ ئەحمەد بەگی ڕیشێن نزیکە پانزە ساڵ نوێنەری کورد بوو لە ئێران، ئەحمەد بەگی وەلەد بەگ، کە ئەکاتە خاڵی عەبدوڵڵا پاشایی بابان و ئەکاتە باپیرە گەورەی بارام بەگ، نەوەی میرە بەگ ی یار ئەحمەد بەگی سەیفوڵڵا بەگی سەید ئەحمەد گەورەیە، کە ئەوە ڕەچەڵەکی بەگزادەی جافە
بارام بەگ ژیانی لەنێوان هەڵەبجە وسلێمانیدا بووە، لە هەڵەبجە سەرەتای خوێندنی دەستپێکردووە و لە سلێمانی درێژەی بەخوێندن داوە و زۆربەی ژیانی لە سلێمانی بووە، کچەزای وەسمان پاشا و عادیلە خانمە، بەهۆی ئەوەی کە ماڵی خاڵی لە سلێمانی بوون، لە شۆڕشی شێح مەحمود پلە و پۆستیان هەبووە و دەوڵەمەند وناودار بوون.
زۆربەی ژیانی لەلای ماڵی خاڵی بووە، عیزەت وەسمان پاشا برای تاهیر بەگ و ئەحمەد موختار جافە، کوڕی وەسمان پاشای جاف و خانمی ناوداری کورد (عادیلە خانم) ە، لە ساڵی 1966ز لە شاری سلێمانی هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ خاتوو (ئەختەری وەستا مەجیدی دەلاک) ، کە بنەماڵەیەکی دیار و بەناوبانگی شاری سلێمانی بوون، لە ساڵی 1968ز بەڕێوەبەری شارەوانی هەڵەبجە بووە، لە سلێمانی ئەکرێت بە (سەرۆکی تێبینەران) لە شارەوانی سلێمانی، ساڵی 1983ز لە شاری سلێمانی بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.
بەسەرهاتێکی خۆش
بارام بەگی ئەحمەد بەگی ڕیشێن و شێخ عەلی شێخ کەریم دەچنە بەغدا و دەچنە لۆقەنتە،
کابرای لۆقەنتە دێت و دەڵێت: چی ئەخۆن ؟ بارام بەگ دەڵێت من برنج و شێخ مەحشی، ڕوو ئەکاتە شێخ عەلی و دەڵێت (انت هم شێخ محشی؟) دەڵێت:نا نا، انا شێخ عەلی.[1]