کچە گێلەکە
چیرۆک
ئەنتوان چیخۆف - وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: #ڕۆزا حەمە ساڵح#
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر یولیا فاسیلیفنا-ی دایەنی منداڵە کانم بۆ کتێبخانەکەم بانگ کرد بۆ ئەوەی مووچەی مانگانەکەی بدمێ. پێمگوت یولیا، وەرە دانیشە.. با حە ق و حساب بکە ین.. تۆ زۆر جار پێویستت بە پارەیە، بەڵام ئە وە ندە شەرمنیت تا ئە و جێگەیەی کە خودی خۆت داوای پارە ناکە یت..
زۆر باشه.. ئێمە واڕێکە وتبووین کە مانگانە سی ڕۆبلت بدەمێ.
گوتی: چل ڕۆبل
گوتم : نە خێر، سی.. ئەمە لای من تۆمارکراوە.. من هەمیشە سی ڕۆبلم داوەتە دایەنەکان.. باشە.. تۆ دوو مانگە لای ئێمە دەستت بە کار کردووە.
گوتی: دوو مانگ و پێنج ڕۆژە.
گوتم : ڕێک دوو مانگە.. من بەو شێوەیە تۆمارم کردووە، کەواتە تۆ شایەنی شەست ڕۆبلی.. نۆ ڕۆژی یەک شەممانی لێدە بڕم.. چونکە تۆ لە ڕۆژی یەکشەممان (کۆلیا)ت فێر نەدەکرد، بەڵکوو تەنها بۆ گە ڕان لەگەڵیدا دەرۆیشتیە دە ڕە وە.. پاشان سێ ڕۆژی جە ژنیش..
دەموچاوی (یولیا ڤاسیلیڤنا) تێکچوو، بە پەنچەکانیشی یاری بە چەمکی عەزێکەی بە ڕی دەکرد، بەڵام هیچ وشە یە کی نەوت..
بە ڕدە وامبووم: سێ ڕۆژی جە ژنی لێدە بڕین، کە واتا تێکڕای پارە کە دە بێت بە دوانزە ڕۆبل.. (کولیا)ش چوار ڕۆژ نە خۆشبوو، هیچی نەخوێند.. بە تە نها وانە ت بە (فاریا) دە وتە وە.. سێ ڕۆژیش ئازاری ددانە کانت هە بوو، هاوژینە کە م ڕێگە ی پێدایت کە لە دوای نان خواردنی نیوە ڕۆ وانە نە ڵێیتە وە.. کە واتا دوانزە ڕۆژ لە گە ڵ حە وت ڕۆژدا کۆبکە ڕە وە، دە بێت بە نۆزدە ڕۆژ، ئەو نۆزدە ڕۆژە دە بڕین.. باقیە کە ی چل و یە ک ڕۆبلە، تە واوە ؟
چاوی چەپی (یولیا ڤاسیلیڤنا) سور بووەوە و پڕ بوو لە فرمێسک، چەناگەی کەوتە لە ڕزین، نیگەران بوو، بە توندی کۆخی و لوتی سڕی، بەڵام هیچ وشە یە کی نە وت..
گوتم: پێش سەری ساڵ کوپێک و قاپێکت شکاند..دوو ڕۆبلی دیکە ت لێدە بڕم.. کوپە کە زۆر لە و نرخە گرانترە، چونکە لە وەرەسە بۆمان ماوە تە وە، بە ڵام خوا لێت خۆشبێت! وە پاداشتی ئێمە ش بداتە وە..
وە بە هۆی کە متە ڕخە می تۆوە، (کولیا) بە درختە کە دا هەڵگەڕا و چاکە تە کە ی دڕا.. دە ڕوبلی دیکە دە بڕین..وە دیسانە وە بە هۆی کە متە ڕخە می تۆوە خزمە تدارە کە جووتێ پێڵاوی لە (فاریا) دزی.. ئەوە ئە ڕکی تۆیە کە ئاگات لە هە موو شتێک بێت، چونکە تۆ مووچە وە ڕدە گریت.. وە بەو هۆیەشەوە پێنج ڕۆبلی دیکە دە بڕین.. لە (10) مانگی کانوونی دووەمیش دە ڕۆبڵت لێوە ڕگرتم.
يوليا بە دەنگێکی نزمەوە گوتی: هیچم وەرنەگرتووە.
گوتم: بەڵام ئەوە لای من تۆمار کراوە.
گوتی: باشە، با وابێت.
بەردەوامبووم: لە چل ویەک ڕۆبلەکە، بیست و حەوتی لێدەبڕین… باقیەکەی چواردە دەکات.
چاوەکانی پڕبوون لە فرمێسک.. دڵۆپەی عارق لە سەر لوتە درێژە جوانەکەی دەرکەوت.. ئای چ کچێکی داماوە.
بە دەنگێکی پچڕ پچڕە وە گوتی: تەنیا یەک جار سێ ڕۆبلم لە بەڕێزتان وەرگرتووە... لەوە زیاتر هیچی دیکەم وەرنەگرتووە.
گوتم: بە ڕاست؟ تە ماشاکە، من ئە وە شم تۆمار نە کردووە ! کە واتا لە چواردە کە سێی دیکەی لێدە بڕین، دە مێنێتە وە یانزە ڕۆبل.. ئە زیزم ئە وە پارە کە تە بیگرە ! سێ..سێ..سێ..یە ک، یە ک.. فە ڕموو.
یازدە ڕۆبلم دایە دەستی.. بە دە ستێکی لەرزۆکەوە لێیوە ڕگرتم و خستیە گیرفانی..
بە دەنگێکی نزمەوە پێیگوتم: سپاس
هەستامە سەرپێ و لە ناو ژورەکەدا دەستمکرد بە هاتووچۆ، توڕەیی دایگرتبووم.
لێمپرسی: بۆ چی سپاسم دەکەیت؟
گوتی: بۆ پارەکە.
گوتم: ئەی ئبلیس، بەڵام من فێڵم لێکردیت.. تاڵانم کردیت، پارەم لێ دزیت! لە پای چی سپاسم دەکەیت!
گوتی: لە شوێنانی دیکە کاتێک کارم کردووە هیچیان پێ نەداوم.
گوتم: پێیان نەداوی؟! ئایا ئەمە شتێکی نامۆ نییە! من گاڵتەم لە گەڵ کردی، وانەیەکی قورسم فێرکردیت.. پارەکەت دەدەمێ، هەشتا ڕۆبل، هەمووی لەم زەرفیەدایە بۆم حازر کردویت!
بەڵام ئایا دەکرێ تا ئەم ڕادەیە بێ دەسەڵات و دەستەپاچە بیت؟ بۆچی ناڕەزای دەرنابڕیت؟ بۆچی بێدەنگیت؟ ئایا دەکرێ لەم دونیایەدا کەڵبەیەکی تیژت نەبیت؟ دەکرێ هەتا ئەم ڕادەیە ئەوەندە گێل بیت؟
وەک کەسێک کە کە موکورتییە کی هە بێت زەردەخەندەیەکی کرد، لە ڕوخساریم خوێندە وە : لە وانە یە بتوانم کە داوای لێخۆشبوونی لێبکە م بۆ ئەو وانە قورسە، پارە کە م دایە دەست، بە سەرسوڕمانیە کی زۆرەوە تە ماشای کرد، گوتی: هەشتا ڕۆبلەکە هە موویە تی..
بە شەرمەوە سوپاسی کردم و چووە دەرەوە.. لە دواوە تەماشام کرد و بیرم کردەوە و لە ناخی خۆمدا گوتم:
چە ند ناشرینە لەم دونیایەدا مرۆڤ ئە وە ندە بێ دەسەڵات و لاواز بێت.[1]