لە ڕاگەیاندراوەکەی هەبەدەهەدا هاتووە:
ئەمڕۆ لە تورکیا و کوردستان زەحمەتکێشان لە هەژاریی ژیاندا پەراوێزخراون. ژنان هەموو ڕۆژێک دەبنە قوربانیی سیستمی تاوان و ئەشکەنجە. گەنجان لە خوێندنگەکان و کارگەکاندا هەناسەیان لەبەر بڕاوە. نکۆڵیکردن و سڕینەوە بە بەردەوامی و بێ ڕاوەستان لە دژی گەل بەڕێوەدەچێت.
دەوڵەتی فاشیست بۆ درێژەدان بە باڵادەستی و دەسەڵاتی خۆی، هەموو ڕۆژێک توندوتیژیی خۆی لەسەر بندەستان زیاتر دەکات و هیچ ئەنجامێکیشی لەو هێرشانە دەستناکەوێت. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قەیرانی ئابووری و سیاسی زیاد دەکەن. دەسەڵات دەلەقێت و ئەوانیش خۆیان لەوە ئاگادارن. ئەو دڕەندەیی و پەلاماردانانەیان نیشانەی لاوازبوونیانە و دەریدەخات، ئەوان تاوەکو ئێستا لەو هێرشانە هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێناوە.
فاشیزم بە شەڕ ڕادەوەستێنرێت
تاوەکو هێزێکی دژبەر دەرنەکەوێت فاشیزم ڕاناوەستێت و لە ناویش ناچێت. بە هێرش لە دژی فاشیزم، فاشیزم ڕادەوەستێت. ڕێگای هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم ئەوەیە، کە مرۆڤ بە هەموو جۆر و شێواز و مۆدێلێکی تێکۆشان لە دژی بوەستێتەوە. تاکە ڕێگای ڕزگاربوون لە فاشیزم شۆڕشی یەکگرتووە!. لەو ڕۆژەوە، کە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) دامەزراوە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم تێدەکۆشێت. تێکۆشانەکەمان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەشەی کردووە و ئێمە هەنگاو بە هەنگاو لە ئامانجەکانمان نزیک دەبینەوە. ئەو قوربانییانەی، کە ئێمە دەیدەین، نە پێداگریمان کەم دەکاتەوە و نە تێکۆشانەکەشمان لاواز دەکات.
دەبێت هەموو بندەستان لەوە تێبگەن، کە تاوەکو دوژمن تێکنەشکێت و فاشیزم هەڵنەوەشێتەوە، هێرش و پەلامار و چەوسانەوە ڕاناوەستێت! بۆ ئەوەی بە ئەنجامی شکۆمەندانە بگەین و شانبەشانی بندەستان جەژنی سەرکەوتن پیرۆز بکەین، درێژە بە شەڕ دەدەین!. بەو بیر و بڕوایانەوە ئێمە هەڵمەتی نوێی هەمەلایەنەمان بۆ تێکۆشان دەستپێکردووە.
ئەو زمانەی، کە فاشیزم لێی تێدەگات، زمانی چالاکیی شۆڕشگێڕییە. تاکە ئەرکی هێزەکانی شۆڕش ئەوەیە، کە لە دژی دەسەڵاتی فاشیزم ئاڵای شۆڕش لە هەموو گۆڕەپانەکاندا هەڵبکەن. لەسەر بنەمای ئامادەکاریی هەمەلایەنەی دەسەڵاتی فاشیست، ئێمە لە دەسەڵاتی فاشیست دەدەین. دەسەڵاتی فاشیست لە هەموو گۆڕەپانەکاندا دەبێتە ئامانجی هێزی شۆڕشی یەکگرتوو.
رۆژ ڕۆژی بەشداربوونە لەو هەڵمەتە نوێ و هەمەلایەنە شۆڕشگێڕییەدا لە دژی فاشیزم. دەبێت هەموو هێزەکان و گەلانمان بەشداری شەڕی دژ بە فاشیزم ببن، هەموو تواناکانی بەردەستیان پێشکەشی تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو بکەن. تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو تاکە بواری تێکۆشانە بۆ تێکشکاندنی فاشیزم. ئێمە داوا لە هەموو بندەستان و گەلانمان دەکەین، بەشداری ناو ڕیزەکانی تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو ببن و هەڵمەتە هەمەلایەنەکە گەشە پێبدەن.[1]