کتێبی لێزانەکەی ئەستەنبۆڵ
نووسینی مایکڵ دیڤد لۆکاس
وەرگێڕانی ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل
“ بەگ وتی: دووجار لەسەر یەک زیرەکانە بەسەر مندا سەرکەوت، وابزانم مەسەلەکد بەختە، دەڵێن مرۆ لە بەخت ناگەڕێ، بەخت لە مرۆ دەگەڕێت.
کاهین هەروەکو وا ڕاهاتبوو بە دەنگی بەرز وتی: ڕاستە بەخت کاریگەری لەسەر هەموو شتێک هەیە هەمیشە قولاپی خۆت بخەرە ڕووبارەکەوە ماسی خۆت دەست دەکەوێت.
یەعقوب بەمە قایل نەبوو: بڕوا ناکەم مەسەلەی بەخت بووبێ وەکو لە پاپۆڕەکەدا بۆم باس کردی، هەموو کتێبەکانی خوێندۆتەوە.[1]