چل درۆ
هەمبانەی درۆ و گردی فیشار و درۆ و دەلەسە هاوشێوەی ئیدیۆمی چل درۆن، ژمارەی چل لە کوردەواریدا زۆر بەکارهاتوە و ژمارەیەکی گوزارشتییە و بەهۆی ئه و ژمارەوە کورد لەزۆر شت حاڵی دەبێت وەکو(چلەی زستان و چلەی هاوینێ) واتە زۆر سارد و زۆر گەرم، چلەشۆر واتە ماوەیەکی دوور و درێژە و ئێستا خاوێن بوویتەوە، لێرەش ئیدیۆمی(چل درۆ)ش واتە کەسێکە کونە درۆیە و پەکی ناکەوێتە لەدرۆ کردن. [1]