حەلک ڕۆیی، وەلک لەجێی
مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە زۆردارێک دەڕوات زاڵمێک شوێنی دەگرێتەوە و دەبێتە هەمان تاس و هەمان حەمام، لەو وڵاتی کوردەوارییەدا وەکو کاراونسەرا زۆر بۆرە پیاو هاتووە و تێپەڕیوون و دواتر زڕتە و بودەڵەی تر هاتوون و شوێنی ئەوانیان گرتۆتەوە، وادەزانن کەس نەبووە و نییە ئەوان نەبن، پاشی کەمێک ئەوانیش دەبنە مێژوو، کورد بۆ ئه و حاڵەتانە بە ئیدیۆمەوە فەرمویەتی(حەلک ڕۆیی، وەلک لەجێی).[1]