دەقی ڕاگەیەندراوی هەپەگە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا؛
15ی تشرینی یەکەم، سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی بانیکێی سەر بە هەرێمی حەفتانین دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێک کرد. هێزەکانمان بۆ ماوەیەک داگیرکەرانیان لەو ناوچەیە خستە ژێر چاودێریەوە و بە چالاکیەکی سابۆتاژ گورزێکی قوڕسیان لێدا. ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزا دران، پشتڕاست نەکرایەوە. داگیرکەران لە بەرواری 17ی شرینی یەکەمدا لە ناوچەکە کشانەوە.
هێزەکانمان لە 15ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر 07:20 خولەک لە ناوچەی کەشانی سەر بە هەرێمی حەفتانین لە دژی سەربازە داگیرکەرانی تورک کە لە گردی کۆخێی مەلا یەحیا جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا داگیرکەرێک سزا درا. داگیرکەران دوای چالاکیەکە، بە تۆپ و هاوەن و چەکی قوڕس، ناوچەکەیان تۆپباران کرد. بە هۆی تۆپبارانەکەوە لە ناوچەکە ئاگر کەوتەوە.
هێزەکانمان لە 17ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر 07:30 خولەک لە ناوچەی منینی سەر بە هەرێمی حەفتانین لە دژی هێزی داگیرکەران کە لە گردی دووپشک جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا. دوای ئەوەی گروپێکی داگیرکەران لە ناو سەنگەرێکیاندا کۆبوونەوە، هێزەکانمان لە گەل ئەو گروپەی دوژمن، سەنگەرەکەیان بە تەواوەتی لەناو برد.
هێزەکانمان لە هەرێمی مەتینا لە دژی قەرەقۆلی کانیماسی چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا سەربازێک سزا درا.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە 14ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر 04:00 لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە گوندەکانی گزێ، زائیتە، تخوب، گوزەڕەش، سرتێ هەلوەسیس، سرتێ پیرێ و گردی شەهید عەگید دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کرد. لە گوندی گوزەڕەش فشاریان هێنایە سەر هاوڵاتیان و ژمارەیەکیان لێ دەستگیر کردن. ئەو ئۆپڕاسیۆنە لە 15ی تشرینی یەکەمدا کۆتایی پێهات.
سوپای داگیرکەری تورک بە ڕێگەی ئاسمانی هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. زانیاری بەرفراوان لە بارەی هێرشەکانەوە بەم شێوەیەیە:
16ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر 16:10 خولەک فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی شکەفتیانی گوندی مەیروکێی سەر بە هەرێمی گارەیان بوردومان کرد.
16ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر 09:10 خولەک فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی وەرخەلێی سەر بە هەرێمی ئاڤاشینیان بوردومان کرد.
17ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر 09:05 خولەک فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی گەلیی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمی ئاڤاشینیان بوردومان کرد.
لەو بوردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.[1]