راگەیەندراوی یەکینەکانی تۆڵە لەبارەی چالاکیەکان:
لە 15ی تشرینی یەکەم لە نزیک تەرمینالی ناوەندیی شاری ئێلح ئوتوبوسێکی قەیومی شارەکە سووتێنرا.
14ی تشرینی یەکەم، لە سەر ڕێگای نێوان ئێلح-قوبین دوو شۆفڵ سووتێنران.
14ی تشرینی یەکەم لە گەڕەکی هیلالی ئێلح لە پێنج شوێن دروشم بە ئاگر نووسرانەوە.
یەکینەکانمان لە بەشی هۆپاراستن لە دژی هێزەکانی پۆلیسی مەدەنی چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا جامی ئۆتومبیلی هێزەکانی پۆلیس شکێنران و زیانێکی زۆری مادیان بەرکەوت.
13ی تشرینی یەکەمیش لە گەڕەکی باغلاری ئێلح دوو کەس کە بازرگانیان بە مادەی بێهۆشکەرەوە دەکرد، لە لایەن یەکینەکانمانەوە سزا دران.
12ی تشرینی یەکەم لە گەڕەکی بەلدەی ئێلح یەکینەکانمان لە بە شی خۆپاراستن، بۆ ماوەیەک ڕێگای هاتوچۆی ئۆتۆمبیلەکانیان داخست و بانگەشەیان کرد و بڵاوکراوەیان بڵاو کردەوە و ڕێپێوانێکیشان ساز کرد. هاوکات بە گولەی هەوایی لە دژی ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی سەربازی چالاکیان ئەنجامدا و ئۆتومبیلەکە زیانی مادی بەرکەوت.
12ی تشرینی یەکەم لە ناوەندی شاری ئێلح کەسێک کە لەسەر ناوی ڕێکخستن پارەی کۆدەکردەوە، سزا درا.
11ی تشرینی یەکەمیش لە گەڕەکی ساغلکی شاری ئێلح بڵاوکراوە بڵاو کرانەوە.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاوکات باس لەوەش کرا کە چالاکیەکانیان بە مەبەستی یادکردنەوەی شەهید چەکدار ئامەد، شەهید دلۆڤان کۆبانێ و ڕۆناهی ڕوکەن ساز کراوە.[1]