بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاندووە: لە مانگی 09-2019 تا مانگی 09-2020، وەرزشوانی ئەو پارێزگایە توانیوویانە، 403 میداڵی زێر، زیو و بۆرۆنز لە کێبڕکێی ناوخۆییەکانی ئێران، بە دەست بهێنن.
موزەفەر عەلیشائی لە وتووژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی فارس ڕایگەیاندووە: وەرزشوانی پارێزگای ئیلام، توانیوویانە لەو یەکساڵەدا، 139 میداڵی زێر، 132 میداڵی زیو و هەروەها 132 میداڵی بۆرۆنز، لە کێبرکێیە ناوخۆییەکان بە دەست بهێنن.
ئەو بەرپرسە وەرزشییە هەروەها ڕایگەیاندووە: لەو ماوەیەدا، لە بواری تیمەوە 11 پلەی یەکەم و هەتا سێیەمیان بە دەست هێناوە.
بەرپرسی وەرزش و لاوانی پارێزگای ئیلام هەروەها ئاماژەی بە 4 هەزار 593 ڕاهێنەر و داوەری بوارە جۆراوجۆرەکانی وەرزشی ژنان و پیاوان کردووە کە لەو ڕێژەیە، 1372 ڕاهێنەر و 446 ژن لە بواری داوەری چالاکیی دەکەن.[1]