کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە لە بارەی ڕێکەوتنەکەی نێوان پەدەکە و حکومەتی بەغدا کە لە سەر شەنگال ئیمزایان کردووە، ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە.
کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە لە ڕاگەیێنراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد:پەیمانەکەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان-پەدەکە لەگەڵ حکومەتی عێراق، بە واتای 74هەمین فەرمان دێت و لە ڕووی جەوهەریشەوە خیانەتێکی نوێیە لە شەنگال دەکرێت. بەم ڕێکەوتنە کە لە ساڵیادی پلانگێریە نیودەوڵەتیەکەی دژی ڕێبەرمان عەبدولا ئۆجالان ئیمزا کرا، پەیامێک درا بە گشت گەلەکەمان، ژنان، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕسات و مرۆڤایەتی.
لە ڕاگەیێنراوەکەی کۆردیناسیۆنی کەژەکەدا ئاماژەی بەوە کرا کە، گەلی شەنگال نوێنەری کلتور و ئایین و ڕەسەنترین مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا 73 فەرمان لە دژیان بەڕێوە چووە، بەڵام خۆیان گەیاندووەتە ئەم سەردەمە.
کەژەکە تیشکی خستە سەر ئەوەش کە، لە ساڵی 2014دا لە بەر چاوی جیهان لە شەنگال قڕکردنێکی گەورە بەسەر گەلەکەماندا هات و بە هەزاران کەس لە ژنان و منداڵان و پیر و گەنج کوژران و بەدیل گیران.
لە بەردەوامی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە:قڕکردنی ژنان لە سەدەی 21هەمیندا، بۆ مرۆڤایەتی جێگای شەرمەزایە کە لە لایەن فاشیستترین و تاریکترین هێزی دژ بە ژنان واتە لە لایەن داعشەوە، بە شێوەیەکی زاڵمانە بەڕێوەچوو. ژنانی ئێزدی بەدیل گیران، لە بازاڕەکاندا فرۆشران، دەستدرێژیان کرایە سەر و کوژران. کاتێک ئەم کۆمەڵکوژیە ئەنجامدار، شەنگال لە لایەن هێزەکانی پەدەکەوە بەڕێوە دەبرا. پێشمەرگەکانی پەدەکە دەستیان لە شەنگال کشاندەوە و ڕایانکرد. ئەوەی ئەو فەرمانەیدا، پەدەکە بوو. لە دژی هێرشەکەی داعش بۆ سەر شەنگال، ئەوانەی بە هانای کۆمەڵگای ئێزدیەوە چوون، هێزەکانمان لە هەپەگە و یەژا-ستار بوون. لەسەر نرخ و شکۆمەندیی ئێزدیەکان، بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە کە لە ئایدۆلۆجیای ئازادیی سەرۆک ئاپۆدا هەیە و بە ڕێنوێنیی ئازادی و یەکسانی گەریلاکانی پەکەکە و پاژک، کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان پاراست و بە ڕۆحێکی گەورەی فیداییانەوە، شەڕی خۆپاراستنیان کرد و شەنگال و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان لە دەستی چەتە شێت و هارەکان دەرهێنایەوە.
خاکە پیرۆزەکەی شەنگال بە هەوڵی سەدان گەریلا پارێزرا
وەکو ئەوەی لە کەسایەتی هاوڕێ و فەرماندە گەورەکەمان شەهید عەگید جڤیاندا بینرا، خاکی پیرۆزی شەنگال بە هەوڵی سەدان گەریلا پارێزرا. گەلی ئێزدیمان لەم چوارچێوەیەدا توانی بگەڕێتەوە بۆ سەر خاکەکەی خۆی. کۆمەڵگای ئێزدی کە لە مێژوودا 73 جار فەرمانیان لە دژ دراوە، بۆ جاری یەکەم سوپا و ئەنجومەنی خۆیان بونیادنا. بۆ جاری یەکەم بەڕێوەبەریی خۆسەری شەنگال بونیادنرا.
دوای 73هەمین فەرمان، شەنگالیەکان بۆ جاری یەکەم ئەنجومەن و ڕێکخستنی خۆیان بونیادنا کە بەو ڕێگەیە دەتوانن خۆیان بەڕێوە ببەن. بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال بونیاد نرا. ژنانی ئێزید بوون بە هێزی پێشەنگ و بەشداریان لە سەر لە نوێ بونیادنانەوەی شەنگال و ئازادکردن و خۆڕاگریدا کرد. یەبەشە، یەژەشە، ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال، ئەنجومەنی ژنانی شەنگال و گەلی شەنگال گەیشتنە ئەو ئاستەی کە بتوانن خۆیان کێشەکانیان چارەسەر بکەن و کاروباریان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەڕێوە ببەن. بە پێی دەرفەتەکانیان، شەنگالیان سەر لە نوێ بونیاد نایەوە، تۆی ژیانی ئازاد و یەکسانیان چاند و ئەو هیوایەیان گەورە کرد.
بەڵام ئەو هێزانەی نایانەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردی ئازاد، کەسایەتی ئازاد و ژنانی ئازاد بوونیان هەبێت، لە 9ی تشرینی یەکەمدا بە یەکەوە پەیمانێکی ناخێری مێژوویان ئیمزا کرد. پەیمانەکەی پەدەکە کە لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزای کردووە، بە واتای 74هەمین فەرمان دێت و لە ڕووی جەوهەریشەوە خیانەتێکی نوێیە لە شەنگال دەکرێت. بەم ڕێکەوتنە کە لە ساڵیادی پلانگێریە نێودەوڵەتیەکەی دژی ڕێبەرمان عەبدولا ئۆجالان ئیمزا کرا، پەیامێک درا بە گشت گەلەکەمان، ژنان، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی. ئێمە جارێتی تر ڕایدەگەیێنین کە هیچ ڕێکەوتن و پەیمانێک کە کۆیلایەتی بەسەر گەلی ئێزدیمان، ژنان و گشت گەلەکەماندا دەسەپێنێت، قبوڵ ناکەین.
ئەو هێزانەی لە ساڵی 2014دا گەلی ئێزدییان بەجێهێشت، ڕێکەوتنێکیان ئیمزا کردووە کە بە واتای قڕکردنێکی نوێ دێت
هێزەکانی پەدەکە کە ساڵی 2014 کۆمەڵگای ئێزدیان بەجێهێشت، لە جیاتی ئەوەی داوای لێبوردن بکەن و پشتیوانی لە خۆسەری شەنگال بکەن، ئەوا لە گەڵ حکومەتی عێراق ڕێکەوتنێکیان ئیمزا کردووە کە بە واتای قڕکردنێکی تر دیت. بە هەزاران ژنی ئێزید تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو بوونەتەوە. لە بارودۆخێکی وەهادا، ئەم پەیمانەی ئیمزا کراوە، ئاستی پەیوەندیەکانی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک و دەوڵەت عێراق دەخاتەروو. پەدەکە لە دژی گەلی کورد و ژنان، پێشوازی لە هەموو پەیوەندیەکی دوژمنانە و بێپێوانە دەکات. ئەوەی ڕاستە ئەوەیە کە ئیرادەی شەنگال لە دەستی خودی شەنگالیەکاندا بێت. هەڵوێستێکی ویژدانانە و یەکسان دەبێت بەم شیوەیە بێت. ئەو هێزانەی لە شەنگال بیانین، ئەوانەن کە ڕێکەوتنەکەیان ئیمزا کردووە. دەبێت شەنگال خۆسەر بێت و دەبێت خۆی، خۆی بپارێزێت و بەڕێوە ببات.
ئێمە وەکو ژنانی کورد جەخت دەکەینەوە کە ئەو ڕێکەوتنە قێزەوەنەی نێوان پەدەکە و حکومەتی عێراق هیچ کات قبوڵ ناکەین و بە هەموو هێزمانەوە لە دژی ئەمە تێدەکۆشین.
ئێمە دەزانین ژنانی ئێزدی کە لە شەنگال تێدەکۆشن، وەکو نازێ ناییف کاڤل، نووژیان و بێریڤان شەنگال بۆ پاراستنی خاکەکەیان، تا دواهەناسەیان لە خۆڕاگریدا دەبن. هەڵوێستی نازێ ناییف کاڤالی خۆڕاگر و چاونەترس دەبێت بە هەڵوێستی هەموو ژنان و دایکانی شەنگال.
لە چوارچێوەی هەنگاوەکەماندا دەبێت خاوەنداری لە شەنگال بکەین
پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک و حکومەتی عێراق ئەم ڕێکەوتنەیان ئامادە کردووە. ژنان و گەلی شەنگال ئەم ڕێکەوتنە قبوڵ ناکەن. لەم چوارچێوەیەدا بە تایبەتی چالاکیەکانی ژنان و دایکانی شەنگال و چالاکیی گەلەکەمان لە ئەوروپا و هەڵوێستەکەیان بەرز دەنرخێنین.
گەلی شەنگالمان دەبێت یەکێتی و هەڵوێستی خۆڕاگری خۆی، بەهێز بکات
ژنان ئەوەیان لەبیر نەچووەتەوە کە ژنانی ئێزدی چۆن لە بازاری کۆیلەکان دەفرۆشران، دەستدرێژیان دەکرایە سەر و دەکوژران. گەلەکەمان هیچ کات ئەم کۆمەڵکوژیە لەبیر ناکات.
بۆیە هەنگاوەکانی ئازادی کە کەجەکە و ئێمەش وەکو کەژەکە ڕامانگەیاندووە، گرنگیەکی مێژوویان هەیە. ئێمە بە هەنگاوەکانمان بۆ ئازادی، ئازادی ڕێبەرایەتی و گەل و ژنان بەدی دێنین. ئیمە لە دژی گۆشەگیری، داگیرکەری و فاشیزم، خۆڕاگری بەرفراوان دەکەین.
لەسەر بنەمای هەنگاوی ' ئیمە لە دژی قڕکردنی ژنان، مرۆڤی ئازاد و کۆمەڵگا دەپارێزین' کە کەژەکە ڕایگەیاندووە، هەنگاوەکانی ئازادی ژنان کە لە هەموو گۆڕەپانەکان گەش بووەتەوە، مێژوویین. لە دژی قڕکردنی ژنان و سیاسەتی شەڕی تایبەت، لە خۆڕاگریداین و بۆ ئازادی ڕێبەرمان، خەبات بۆ پاراستنی کوردستانی ئازاد و مرۆڤایەتی ئازاد دەکەین.
لە چوارچێوەی هەنگاوەکەمان بە ناوی 'لە دژی قڕکردنی ژنان، مرۆڤی ئازاد و کۆمەڵگا دەپارێزین' بە تایبەت بانگەوازی ئاڕاستەی ژنانی باشوری کوردستان و گشت بزوتنەوەکانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەکەین کە خاوەنداری لە شەنگال بکەن و چالاکیەکانیان بەرفراوانتر بکەن.
ژنان و گەلی شەنگال بە تەنیا نین. دەبێت گەلی شەنگال، شەنگال بپارێزێت.[1]