ئەوین و وەفاو دڵسۆزی و پەیمان
لەگەڵ خۆم ئەوا هەمووم لە گۆڕنان
چاوەروانیشم زۆر بەڕێ کردن
هەزاران خۆزگەم لەگەڵ خۆم مردن
لێم ون بوون شیعر و وێنە و یادگار
وەک خۆمیان لێ هات بە دەدستی ڕۆژگار
ئەوەی لە پاشی خۆم بە جێ ماون
چەند کاسێتێکی تۆمار کراون
(ماملێ و شاروخی و زیرەک و دیلان)
ئێستا بیستنیان مەنعە لە دیلان
وەفا داریانم ئیستاش لە زیندان،
خۆزگە لە پاش خۆم بە (ئەحمەد) ئەدران
زیندانی موسڵ
بەشی سێدارە
#10-06-1979#