ئەندامانی تیمی غەریبە گەزەری تەڤگەری شۆرشی یەکگرتووی گەلان هەبەدەهە لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی ئەوەیان کرد، ئەندامانیان لە 18-12-2021 کاتژمێر 16:40 دا لە گەڕەکی وەلیبابای ناوچەی پەندیکی ئەستەنبوڵ لەدژی محاویلەی کارەبای کۆڵانی کەنتئەڤ چارشی کە زۆربەی دانیشتوانەکەی ئەندام و بەڕێبەری ئاکەپەن، چالاکیان ئەنجامداوە.
دەقی ڕاگەیاندنی هەبەدەهە لەبارەی دۆخی نێو زیندانەکان: ئێمە وەک ئەندامانی هەبەدەهە ڕێگە نادەین کۆمەڵکوژی و ئەشکەنجەی بە ئەنقەست لە زیندانەکان لەدژی زیندانیان شۆڕشگێر ئەنجام بدرێت. ئێمە هەموو دەزگا و کەسانی فاشیست کە پەیوەندیان بە دوژمنەوە هەیە ڕووبەرووی حسابپرسینەوە دەکەین.[1]