دەقی ڕاگەیەندراوەکە کە لە ڕۆژنامە ئیتاڵیەکەدا بڵاوکراوەتەوە:
لەسەر ناوی ئاشتی، دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ ئێمە داوا لە ئەنجومەنی یەکێتیی ئەوروپا دەکەین، کە پەکەکە لە لیستی ڕێکخستنە تیرۆریستیە قەدەغەکراوەکان دەربهێنێت.
چارەسەریی ئاشتییانەی پرسی کورد مەرجی سەرەکیی ئارامی و دیموکراسیە لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. تورکیا و کۆمەڵگای بەرفراوانی کورد تەنیا لە ڕێگەی دانوستاندنەکانەوە دەتوانن بگەنە ئه و چارەسەرەییە ئاشتییانەیە. له و دانوستانانەدا پێویستە هەموو لایەنەکان لەوانە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ش بەشداربن، بەڵام ڕاگەیاندنی پەکەکە وەک ڕێکخستنێکی تیرۆریستی لەمپەرێکە لەبەردەم ئاشتی.
بۆ ئەوەی پەکەکە لە لیستەکە دەربهێنرێت زۆر هۆکاری کرداری و یاسایی هەن. پەکەکە لە ساڵی 2002ەوە دا لە سەر داواکاریی تورکیا، کە ئەندامی ناتۆیە خرایە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانەوە. دادگای باڵای یەکێتیی ئەوروپا، دیوانی دادوەری لۆکسەمبورگ لە ساڵی 2018دا بڕیاریاندا، کە لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017دا پەکەکە بە ناڕەوا لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی یەکێتی ئەوروپادا هێڵراوەتەوە. لە بڕیارەکەدا ئاماژە بە 'بانگەوازی ئاشتیی' عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی 2013دا کراوە. لە دادگای بەلجیکاش له و کاتەوەی پێناسەی تیرۆرکراوە، ساڵی 2020 ئەوە سەلمێنرا، کە پەکەکە بەشێکە لە شەڕێکی چەکداری، کە نێونەتەوەیی نییە، هەر بۆیە ناکرێت وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پێناسە بکرێت.
لە لیستەکەدا دۆخی نوێی پەکەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەرچاو نەگیراوە: نە قۆناغی ئاشتی کاتیی لە ساڵی 2013 - 2015 لە نێوان پەکەکه / کوردان و حکومەتی تورک، نە ڕۆڵی نوێی کوردانیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بۆ وێنە: تێکۆشان لە دژی بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی (داعش). دوای ئەوەی لە ساڵی 2014دا داعش 'خەلافەتی' ڕاگەیاند و دەستی بە داگیرکردنی ڕووبەرێکی فراوان لە خاکی عێراق و سوریاکرد، دەوڵەتی تورک هاوکاریی داعشی کرد بۆ ئەوەی هێرشبکاتە سەر ناوچە کوردییەکان. لە تێکشکاندنی داعش و چەکدارە کرێگرتەکان، ڕۆڵی پەکەکە یەکلاکەرەوەیە. تێکۆشانی پەکەکە لە دژی داعش سودی بە هەوڵەکانی بەرەن گاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق و سوریا گەیاند. پەکەکە لە پاراستن و ڕزگارکردنی مەخمور، شەنگال، کەرکووک لە عێراق و کۆبانێ و ناوچەکانی دیکەی باکوری سوریا بووە یارمەتیدەر. پەکەکەلە پێناو ڕزگارکردنی دەیان هەزار ئێزدی، کە لە ئابی 2014دا لە چیای شەنگال بە هۆی داعشەوە گیریان خواردبوو، ڕێرەوی مرۆیی کردەوە.
لە مێژووی کورداندا هیچ بزوتنەوەیەک هێندەی پەکەکە نەیتوانیوە ملیۆنان کورد بۆ بەدەستهێنانی مافی دیاریکردنی چارەنوس ئامادە و تەیار و ڕێکبخات. ئاشکرایە پەکەکە لە نێو کوردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەندەراندا بزوتنەوەیەکی جەماوەرییە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەوەی هاندەری ئازادیی ژنه و وەک داینەمۆی ستراتیژی دیموکراسی کۆمەڵایەتییە، هەر پەکەکەیە.لەپێناو ئاشتی، دیموکراسی، ئازادی، ئارامی و مافەکانی مرۆڤ دا ئێمە داوا دەکەین پەکەکە پێویستە لە 'لیستی ڕێکخستنە تیرۆریستیەکان' دەربهێنرێت.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!