بەکر کایا کاتێک هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی وان بوو، لە سەر پۆستەکەی دەرکرابوو و دەستگیرابوو و زیاتر لە 5 ساڵە لە زیندانە.
رۆژی 24-12-2021 بە بیانوی بێبنەما سزای 8 ساڵ و 3 مانگ بەسەر بەکر کایادا سەپێنرا.
دادگای باڵای تورک ڕایگەیاند کە بڕیاری دووەمین دادگای سزا قورسەکانی وان یاسایی دەبینن و سزاکەی پەسەند کرد.
لە دۆسیەکەدا بەکر کایا وەک ئەندامی ڕێکخستنی پەکەکە بینراوە.[1]