ناونیشانی پەڕتووک: پرسی ژن لە کۆنتێکستوا لیزاسیۆنی سیۆسۆ پۆلۆ جێندەری
ناوی نووسەر: #د. شەونم یەحیا#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: ڕێگە
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ:یەکەم
لە پێشەکی کتێبەکەیدا نوسیوەیتی:
کۆمەڵی کوردی، کۆمەڵێکی خێڵەکی و نێرسالارییە، دەبێ پێمان سەیر نەبێ سیستەمی سیاسیی و حزبی لەسەر هەمان میتۆد بێ.
تا ئێستا حزبە سیاسیەکانی کوردستان له و قاوغە دەرنەچوونە و هەڵبژاردنەکانیشیان بۆ دەست نیشانکردنی پێگە سیاسی و حزبی و ئیدارییەکان لەسەر ئه و عەقڵیەتە خێڵەکییە بینا دەکرێت.
زۆر بە ەگمەن دەبینین ژنێک لە پێگەیەکی ئیداری یان سیاسی یا حزبی لەسەر بناغەی ئەوەی کە داهێنەر یان بەتوانایە داندرابێت.
بگرە پێوەری ئەوان بۆ دانانی ژن لەسەر بنچینەی(کچ یان ژنی فڵان بەرپرسە یان فڵان عەشیرتە).ئەمەش باشترین وێنەیە پێشانی کۆمەڵ دەدات، تا ئێستا حزبە سیاسیەکان بە شێوەیەکی ڕێژەیی متمانەیان بە توانای ژن نییه.
[1]