فەلسەفەی دڵداری
هۆنراوەی شیللیە لە عەرەبییەوە کراوە بە کوردی
کە جۆگا تێکەڵی چەم بێ و چەمیش تێکەڵ بە دریا بێ
شەماڵیش پڕ لە هەستی بێ، نییە شت تاک و تەنیا بێ
بە قانوونی خودا، ئەشیا، ئەبێ تێکەڵ بە یەکتر بن
ئیتر بۆچی من و تۆ تێکەڵی یەکتر ببین نابێ؟!
کە کێو و کەژ بکەن ماچی هەموو ئاسمانی بەرز و شین
شەپۆلیش هەر وەکوو دڵدار لە مل یەک دەستی ئاڵابێ
ئەبەد نابێ کە خوشکی گوڵ برای دەرکات و لێی دوور بێ
کە تیشکی ڕۆژ زەمینی هەر وەکوو دولبەر لەکۆشا بێ
ئەوا مانگیش ئەکا ماچی بەحر گەر تۆش نەکەی ماچم
هەمووی بێ کەڵکە ئەم ماچانە، بێ تۆ فائیدەی نابێ
1939
بەغدا [1]