بە زمانی (موحەممەد کەریم)ی هاوڕێمەوە وتراوە کە لە سەرەتای لاویدا، خۆی کوشتووە
برام وا تێنەگەی ئاخم، لە داخی نائۆمێدیمە
ئەگەرچی زامی سەرسەنگم نیشانەی جوانەمەرگیمە!
بەڵام بۆیە دڵم بەر گوللەدا، زانیم کە چی تیایە
دڵێ وێنەی کچی تیا بێ، نەمانی باشە بۆ چیمە؟!
#ئەحمەد هەردی#
1953 [1]