بۆ (نەژادی ڕەمزی ئەفەندی) وتراوە کە قوتابی کۆلیجی پزیشکی بووە لە ئەستەمبوڵ و لە هەڕەتی لاویدا مردووە
درەختی ڕەنجی چەند ساڵەم، کەمی مابوو چرۆ دەرکا
کەمی مابوو بەری باخم، ژیانم پڕ لە سێبەرکا
بە ئەو ئاواتە من ئەژیام، لە کونجی دوور وڵاتێکا
لە پڕ مردن، تەلاری ژینمی ڕووخان، لە ساتێکا!
#ئەحمەد هەردی#
#06-03-1969# [1]