بۆ (شێخ ئەحمەدی شێخ ڕەزا)ی بەرزنجی وتراوە، کە لە نەخۆشخانەی سلێمانی کۆچی دوایی کرد
هەتا مابووم، دەسی تاسەم نەگەییە چاکی دڵخوازێ!
نە هۆشم مەستی بۆنی بوو، نە گوێچکەم کەیلی ئاوازێ!
کە مردیشم لە ژوورێکی نەخۆشخانەی سلێمانی
نە دڵسۆزم لە دەورم بوو، نە کەس بەو مردنەی زانی!
#ئەحمەد هەردی#
1972 [1]