بۆ شێرزادی کاکە جەزا وتراوە کە لە کۆلیجی کشتوکاڵ لە هەڕەتی لاویدا کۆچی دوایی کردووە
هەموو ئاواتی ناکامم گوڵاڵەی لالەزارێ بوو
شریتی سەرگورشتەی من خەوێکی نەوبەهارێ بوو
هەموو پێچانەوی ژینم، بریتی بوو لە چیرۆکێ
لە کورتی و زوو بەسەرچوونا، بزەی سەرلێوی یارێ بوو!
17-03-1980 [1]