ناو: ئەمین
ناوی باوک: ئیڤداڵ
ڕۆژی لەدایکبوون: #15-10-1906#
ڕۆژی کۆچکردن: #22-09-1964#
شوێنی لەدایکبوون: قەرس
شوێنی کۆچکردن: یەریڤان
ژیاننامە:
لە ساڵی 1944 دکتۆرای لە ئەدەب وەردەگرێت باڵانامەکەشی بە ناوی (ئافرەتی کورد و خێزان -توێژینەوەی مێژوویی) ..بەینێک دەبێت بە مامۆستا لە زانستگای یەریڤان، لە پاشان دەکرێت بە کارگەری زانستی لە ئەکادیمیای ئەرمەنستان و خەریکی توێژینەوەی کوردناسی دەبێت.
لە ساڵی 1906 لە گوندی ئەمانچایر لە ناوچەی قەرسی باکووری کوردستانی عوسمانی لە دایک بووە، لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم دایک و باوکی زێدی باپیرایان بەجێ هێشتووە و خۆیان لە دڕندەیی تورکە کەمالییەکان ڕزگار کردووە بەرەو ئەرمەنستان.. لە ساڵی 1923ئەمین ڕوو دەکاتە شاری تفلیس و لەلای مامی دەژی، خوێندنی قوتابخانەی سەرەتایی و خانەی پەروەڕدە تەواو و دەگەڕێتەوە ئەرمەنستان و ماوەیەک لە هەندێک لە گوندەکانی کورد لە ناوچەی ئەپاران. لە ساڵی 1931دەبێتە قوتابی زانستگای یەریڤان و لە ساڵی1963 تەواوی دەکا.. لەو کاتەدا دەبێتە یەکێک لە ئەندامەکانی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی (ڕیا تازە) . خەریکی نووسینی وتار و بڵاوکراوەی تێکستی ئەدەبی میللی (فۆلکلۆر دەبێ.)
بووە بەتایبەتیی لەنتۆگرافیا و فۆلکلۆری کوردی کۆڵیوەتەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2021/399683/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=ئەمینی ئەڤداڵ=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2021/399683/0001.JPG=KTML_Photo_End=
لە قوناغی یەکەمی مافی خوێندەواری کورد لە وڵاتەدا (1930-1937) ئەمین دەوری باڵای هەبوو لە پێشخستنی خوێندەواری لە کۆمەڵی کوردواری..لە ساڵی 1933 فەرهەنگی ئەرمەنی-کوردی داناوە، لە 1936 لەگەڵ کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیرانی کورد پەرتووکی (فولکلۆرا کورمانجا) ی داناوە..ئەم پەرتووکە تا ئێستا بە گەورەترین و چاکترین پەرتووکی کوردی دەژمێردرێت لە بابەتی پاراستنی تێکستی ئەدەبی میللی سەرزار.
لە قۆناغی دووەمی مێژووی خوێندەواری کورد لەو وڵاتەدا لە (1945 تا کۆچی دوایی ئەمین) لەسەر دانانی پەرتووکی قوتابخانە کوردییەکان بەردەوام بوو..
ناوەرۆکی هۆنراوەی ئەمین کوردایەتی بوو و باس لە جوگرافیای کوردستان دەکات، لە سامانی نەتەوەی کورد دەدوێ..
ئەمین و زۆربەی خوێندەوارانی کورد، کوردی بە ڕاستی بوون، دەسەڵاتی سۆڤێتی ئەوانی لە دڕندەیی تورکە کەمالییەکان ڕزگاری کردبوون، لەبەر ئەوە لە ڕووی سایکۆلۆجییەوە خۆیان گونجاندبوو کە کە مرۆڤ دەتوانێت دوو نیشمانی هەبێت..ئەم ڕاستییەش لە هەموو ئەو بەرهەمە ئەدەبییانە دەردەکەوێ کە شاعیر و نووسەرانی ئەو وڵاتە دایان هێناون.
لە ڕووی جوانکارییەوە بەرهەمی هۆنراوەی ئەمین لەو پلە هونەرییە دەوەستێت کە شاعیرە بەتواناکانی کوردی قەفقاسی ڕووسیا گەیشتوونەتێ..
هەروەها دەیان پەرتووکی بە زمانی کوردی و ئەرمەنی و ڕووسی نووسیوە..
هەندێک لە پەرتووکە کوردییەکانی:
ڕێزمانی کوردی بۆ پۆلی چواری سەرەتایی 1933
ڕێزمانی کوردی بۆ پۆلی پێنجی سەرەتایی 1934
ڕێزمانی کوردی بۆ پۆلی شەشی سەرەتایی1937
(تۆڵەسندنەوە لەلای کورد-توێژینەوە) 1952
(ئافرەتی کورد و خێزان-توێژینەوەی مێژوویی) 1936
بەگشتی هۆنراوەی ئەمین بریتییە لە لیریک، هەندێک لەو بابەتە هۆنراوەەی لە ڕووی ژمارەی دێڕەکانیانەوە زۆر کوورتن، لە برووسکەیێک دەکەن ناوەرۆکیان لە قسەی نەستەق و پەندی پێشینانو وتەی دانایانە وەرگێڕابێ، هەروەها لە پۆیێم (قەسیدەی درێژ) بەرهەمی هەیە، بیری هەندێکیانی لە ئەدەبی میللی سەرزار وەرگرتووە، هیی هەندێکی دیکەیانی لە داهێنانی خۆیەتی، هەندێک لە پۆیێمە بەرچاوەکانی ئەمانەن: مەمێ و زینێ، زەلیخا و قەتولا، ئەحمێ خخۆلێ، سێ برا، گوڵیزەر..و ەی دیکە…
لە ڕووی ناوەرۆکەوە هۆنراوەی ئەمین فراوانە هەموو لایێکی گەشبینی گرتووەتەوە، ئەگەر ڕەشبینی لای هەبێت.بەرانبەر بە دوژمنە، دوژمنیش نەیاری دەەڵاتی سۆڤێەتە، ئەوەی نەیاری سۆڤێەتیش بێ کردی خۆش ناوێ، ئەمەیە بیروباوەڕی کوردی ئەو وڵاتە.
هەرچۆنێ بێ بەرهەمی هۆنراوەیان بەگشتی ڕەنگدانەوەی سەردەمی خۆیەتی و لە ڕووی هونەرییەوە چووەتە ناو گەنجینەی قسەی جوانەوە.
لە لیریکی (ئەلەگەز) یدا ئەمین دەڵێت:
بنیا چیایێ ئەلەگەزێ
هەوا هێنک تەمز دا
ناڤ کولیلکێ ئەو ئەزی دا
هەیە گوندێ ئەلەگەز
……………….
کولیلک هێشین دین چاوا
بنترنجا ڕۆوا گور دا
ئەلەگەزا مە ژی ئوسا
پێشدا دچە گاڤ پەی گاڤا
……………..
عەرد ڕا دکر تراکتۆریست
ژ نەڤینێ دل لێ دلیست
کلام دگۆت - (جانێ یار)
تێدا هەبوو ئەڤین -بەهار
………………..
دێی منێکێ پەرواز ڤەدا
ب هز کرنا وانرا شاد بوو
لێ ڤە د گەرە تە دگۆ وا
بەر ب دەشتی یار دچوو
……………..
خەبات پرە چار نکاڵ
هەوا هێندک تەمزدا
گوندێ مەیە بەختەوار
ئەلەگەزە: گوندێ کوردان.
ئەلەکەز گوندێکی گەورە یا شارۆچکەیێکی هەمیشە بەهارە لە بناری چیای ئەلەکەز، کوردی ئەو وڵاتە بە پایتەختی دادەنێن بۆ گوند و ئاودانییەکانی دەوروبەری کە هەوویان کوردن. زۆزانییەکانیشیان لە قەد چیای ئەلەگەز هاوینان ئاوەدان دەبێت، ئەمین یادی بەهار و هاوین دەکاتەوە. یادی گوڵ و گوڵاڵە دەکاتەوە. باس لەو وەرچەرخانەی ڕۆژگار دەکاتەوە لە دەرەوەی فەرمانڕەوایی قەیسەری ڕووس و سوڵتانی عوسمانی، ڕەنجبەر بۆ خۆی و و گیا بۆ مانگا لە ڕەکەی نەبوو، ئێستا لەسەر تراکتۆر دانیشتووە لاوک دەچڕێ بەدەم دروێنەی دەغڵ و دانەوە.
ئامادەکردنی: #ڕاپەڕ عوسمان عوزێری#
سەرچاوە:
ڕۆژنامەی ڕیا تازە بە زمانی ڕووسی.
د. مارف خەزنەدار مێژووی ئەدەبی کوردی.[1][2]