ناو: زەهرا
نازناو: یاموڵکی
ناوی باوک:
مستەفا پاشای یاموڵکیمستەفا پاشای یاموڵکی
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی
سەڵماسسەڵماسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
شوێنی کۆچی دوایی:شاری
بەغدادبەغدادی پایتەختی ئێراق
زەهرا کچی مستەفا پاشا یاموڵکی کەسایەتیی نیشتمانی و ڕوناکبیر و وەزیری پەروەردەی حکومەتەکەی
شێخ مەحمودشێخ مەحمودە.زەهرا ساڵی
1892 لەشاری سەڵماسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، چونکە ئەوکات مستەفا پاشای باوکی، سەرکونسڵی عوسمانی بووە لەو شارە. زەهرا لەگەڵ باوکی گەڕاوەتەوە شاری
سلێمانیسلێمانی، ئافرەتێکی جوان، شۆخ و شەنگ بووە، زۆربەی شاعیرانی ئەو سەردەمە پێی سەرسام بوون،
ڕەمزی مەلا مارفڕەمزی مەلا مارف شەیدای بووە و شیعرێکی غەزلی جوانی بۆ نوسیوە کە ئەڵێ :
تەعاڵڵا لەزیبایی قەدی ڕەعنایی زەڕین تاج
کە عیشەوە و ناز و لەنجە و غونجە و سەرتاپیی زەڕین تاج
کەچاوی کەوت بەنەخلی قامەتی سەرووی چەمەن، دەرحاڵ
سەری شۆڕ کردەوە بۆ سوجدەی بەر باڵای زەڕین تاج
زەهرا وەک مامۆستا خزمەتی بەمناڵانی کوردستان کردووە و لەبەر زیرەکی و لێهاتوویی قوتابخانەیەکی کچان بەناوی ئەوەوە ناونراوە، بەناوی قوتابخانەی زەهرای کچانی سلێمانی، ساڵی
1929 بووە بەبەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە و ڕۆژنامەی
ژیانژیان لە ژمارە(205)ی ڕۆژی 17ی تشیرینی یەکەمی 1929، هەواڵی بوون بەبەرێوەبەری زەهرای بڵاو کردۆتەوە.
زەهرا ئەو ماوەیەی بەرێوەبەر بووە خزمەتێکی زۆری بەرەوتی خوێندن کردووە و بایەخی بەبوارەکانی ئەدەب و هونەری شانۆ داوە و کچانی لەو سەردەمەدا بردۆتە سەر تەختەی شانۆ.
لەساڵی
1930 خوێندنی شەوانی بۆ ژنانی نەخوێندەوار لە قوتابخانەکەی کردووەتەوە، چەندین ژنی فێری خوێندەواری کردووە. ئەو بابەتە بۆتە جێگەی سەرنجی ڕۆژنامەی ژیان و هەوڵێکی لەسەر بڵاو کردۆتەوە.
پاش خزمەتێکی زۆر بە بوارەکانی خوێندن و پەروەردە، ساڵی
1972 لەشاری بەغداد کۆچی دوایی کرد و چووە ڕیزی سەروەرانی نیشتمانەوە.درودی ڕێزو وەفا و ئەمەکداری بۆ ڕۆحی پاک و بێگەردی مامۆستا زەهرا یاموڵکی سەرمەشقی ژنانی کوردستان.
لە ساڵی(2019)، ەوە، قوتابخانەیەک بەناوی زاهرا یاموڵکی بنەڕەتی کچان لە گەڕەکی
کانی باکانی با ی شاری سلێمانی هەیە.. کە پۆلەکانی (7، 8، 9) لە خۆ دەگرێت.
ساڵی لەدایکبوون: 1892
ساڵی کۆچی دوایی:1972
[1]