وەک ماسی چەقۆی لەسەر هەڵگیراوە
لە باڵەکایەتی بەکاردەهێنرێت واتە ماسی هەر لە ئاو هاتە دەرەوە بەخۆی دەمرێت، پێویست ناکات بیکوژیەوە، یان چەقۆی بۆ بەکاربهێنرێت، ئینجا بۆ کابرایەکی بەتەمەن ئه و ئیدیۆمە بەکاردەهێنرێت کە هیچی لەباراندا نەبێت لەگەڵ ژنان، لەگەڵیدا دابێت یان نەبێت هەر وەکو یەکە، بۆیە بەنائومێدیەوە وەکو ئیدیۆم به و جۆرە کەسانە لەباڵەکایەتیدا دەوترێت(وەکو ماسی چەقۆی لەسەر هەڵگیراوە).[1]